riklam

کۆمسیۆن ئەمڕۆ بۆجارێکی دیکە دەرگای ناوتۆمارکردن دەکاتەوە

کوردستان 09:51 AM - 2024-06-08
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان PUKMEDIA

لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە 8ـی 6ـی 2024، بۆ جارێکی دیکە دەرگای خۆتۆمارکردن بەڕووی کاندیدان و حزب و هاوپەیمانێتییەکاندا دەکاتەوە و تا رۆژی 13ـی 6ـی 2024 بەردەوام دەبێت.

ناوتۆمارکردن پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت 

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" کۆمسیۆن بڕیاریدا جارێکی دیکە لەمڕۆوە 8-6-2024 بۆ 13-6-2024 دەرگا بەڕووی کاندیدان بۆ خۆتۆماردکردن بکاتەوە، هاوکات حزب و هاوپەیمانێتییەکانیش دەتوانن لەو وادەیەدا ناوی خۆیان تۆماربکەن".

"کۆمسیۆن ماوەی پێنج رۆژی دیاریکردووە کە کاندیدانی سەربەخۆ و حزب و هاوپەیمانێتییەکان ناوی خۆیان تۆماربکەن"، وتەبێژەکەی کۆمسیۆن وای وت.

تەنها دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب ناویان تۆمارکر

پێشتر لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردبوو، کە 10ـی 6ـی 2024 بوو، دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب و 54 کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردبوو تاوەکو لەبازنەکانی هەڵبژاردن بەشداربن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 29-5-2024 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەنوسراوی رەسمیی داوای لەسەرۆکایەتی هەرێم کرد، کە رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات، هاوکات وەک پێشنیارێکیش کۆمسیۆن رۆژی 5-9-2024ـی وەک رۆژی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردبوو.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket