riklam

پەرلەمانتارێک شێوازی هەڵبژاردنی بانکی TBI دەخاتەڕوو

کوردستان 06:42 PM - 2024-06-05
شێوازی هەڵبژاردنی بانکی TBI PUKMEDIA

شێوازی هەڵبژاردنی بانکی TBI

سەبارەت بەو فۆڕمەی کە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکاندا دابەشکراوە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "لەو فۆڕمەدا دوو هەڵبژاردن هەیە و مووچەخۆران دەتوانن لەو دوو هەڵبژاردنەدا بانکی TBI هڵبژێرن، بەوشێوەیە هەژماری بانکییان لە بانکی TBI بۆدەکرێتەوە".

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوابەدوای بەدواداچوونمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانکی TBI لە هەردوو هەڵبژاردنەکەدا دەتوانن خەت لە ناوی TBI بدەن و بەو شێوەیە هەژماری بانکییان لەو بانکە بۆ دەکرێتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر هەردوو هەڵبژاردنەکە TBI بوو دواتریش بانکێکی ترتان بۆ هاتەوە، دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن".

"بانکی TBI رایانگەیاند کە پابەندن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی تەوتینەوە و ناوی فۆرمەکە چیە کێشە نییە، گرنگ ئەوەیە لە هەڵبژاردنی بانکەکاندا لە هەردوو هەڵبژاردنەکەدا بانکی TBI هەڵبژێرن".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: "کردنەوەی هەژماری بانکی و دەستپێیکردنی تەوتین، چارەسەرکردنی ریشەیی قەیرانی مووچەیە و کێشەکە بەرەو کۆتایی دەبات".

 

پێشتر دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا کە پێویستە هەژماری بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بکرێتەوە و لە رێگای بانکە حکومییەکانەوە بێت، بەوشێوەیە مووچەی مووچەخۆران لە بەغداوە دەنێردرێت و کێشەی مووچە نامێنێت، ئەمڕۆش بەڕێوەبەری بانکی TBI رایگەیاند: "ئەگەر مووچەخۆران لەو فۆڕمەی کە پێیان دەدرێت لە هەردوو هەڵبژاردنەکەدا بانکی TBI هەڵبژێرن ئەوا هەژماری بانکییان لە TBI بۆدەکرێتەوە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket