riklam

ئاسایشی هەرێم و هەواڵگری عیراق بڕیار لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر دەدەن

کوردستان 06:23 PM - 2024-06-04
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق PUKMEDIA

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و یاساشکێنان بەوردی باسکرا و لەسەربنەمای یاسای بەرکار و بەرژەوەندی نیشتمانیی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسی کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی 6ـی 2024 لە هەولێر بە ئامادەبوونی جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێم، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم بەڕێوەچووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە جگە لە تاوتوێکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هەواڵگری و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، هەردوولا "تەئکیدیان  لە هاریکاری زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەکان و یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان کردۆتەوە لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا" و هاوکات هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و یاسا شکێنان، لابردنی بەربەستەکانی بەردەم کێشەکان و دۆسییە هاوبەشەکان، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بووە کە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و لەسەر بنەمای یاسابەرکارەکان و بەرژەوەندی نیشتمانیی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket