وتەبێژ: هەڵبژاردن كێشەكان چارەسەر دەكات
کوردستان 06:24 PM - 2024-05-29وتەبێژی یەکێتی و هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسولخانەی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە29ـی 5ـی 2024، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەولێر پێشوازیکرد لە ئەندرانیک هاروتونیان هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسولخانەی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا، باس لە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ئەمنی و ئابووری و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كراو وتەبێژی یەكێتی تەئكیدیکردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئاسایشە لەناوچەکە دا كە دەبێتە مایەی بوژانەوە و جووڵەی زیاتری ئابووری و پێشکەوتن و باشتر بوونی بارو گوزەرانی هاوڵاتیان و وتی: "پێویستە هەموو لایەک بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کۆمەڵانی خەڵک و پاراستنی دەستکەوتەکان لەرێگەی گفتوگۆ و لەیەکترگەیشتنەوە بیر لەچارەسەری کێشەکان بکەنەوە"، راشیگەیاند: "هەرێمی کوردستان پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن زۆر لەو کێشانە چارەسەر دەکات".
هەر لەو دیدارەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە مەترسیەکانی تیرۆر و تیرۆستان کرد کە شانە نووستووەکانیان هەڕەشەن لەسەر ناوچەکە بۆیە تەئکیدی لەسەر پێویستی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لەناوچەکە کردەوە، هاوکات بەپێویستیشی زانی کە تیمەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاژانسە جیاوازەکانی سەر بە نەتەیەکگرتووەکانیش لەم قۆناغەدا لەعیراق و هەرێمی کوردستان بمێننەوە بۆ هاوکاریکدنی هێز و لابدیەنە سیاسیەکان و حکومەت لە بوار و سێکتەرە جیاجیاکاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی: کۆتایی بە ستەمی سەر عەشیرەتەکانی بادینان دەهێنین
10:33 PM - 2024-10-07 -
سەدان هەڵسوڕاوی گۆڕان پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ی یەکێتی دەکەن
09:57 PM - 2024-10-07 -
شێخ جەعفەر: تەنها یەکێتی باوەڕی بەگۆڕانکارییە
07:42 PM - 2024-10-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-10-07 پەرلەمانتارێک: تەوتین کۆتایی بە دواکەوتنی مووچەو هەژماری مەسرور دەهێنێت
ئاسایش وردەکاری و بەڵگەی ڤیدیۆیی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی دەخاتەڕوو
05:28 PM - 2024-10-07
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
03:10 PM - 2024-10-07
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
01:52 PM - 2024-10-07
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
12:37 PM - 2024-10-07
زۆرترین خوێنراو
-
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
کوردستان 03:10 PM - 2024-10-07 -
فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیمزا کرا
کوردستان 02:32 PM - 2024-10-07 -
شەش سەندیکا و کۆمەڵە 'هەژماری من_مەسرور' رەتدەکەنەوە
کوردستان 02:28 PM - 2024-10-07 -
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
کوردستان 01:52 PM - 2024-10-07 -
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
کوردستان 12:37 PM - 2024-10-07 -
سبهینێ كهرنهڤاڵی لیستی یهكێتی بهئامادهبوونی سهرۆك بافڵ لهگهرمیان دهستپێدهكات
کوردستان 12:09 PM - 2024-10-07 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ شێخ جەمال تاڵەبانی
پرسەنامە 11:22 AM - 2024-10-07 -
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان هەژماری من-مەسرور رەتدەکەنەوە
کوردستان 10:46 AM - 2024-10-07