riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: هەڵبژاردن زامنی پاراستی قەوارەی هەرێمە

کوردستان 05:43 PM - 2024-05-29
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر PUKMEDIA

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر بەڕێوەچوو، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ باسی لەگرنگی سەردانەکەی وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد.

هەروەها لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ جەختی لەسەر  هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەنزیکترین وادەدا و ایگەیاند: "تەنها هەڵبژاردن زامنی پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکات".

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، دۆخی ئەمنی و ئابووری ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە باسی لێوەکرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری ناوچەکە بەستراوەتەوە بە سەقامگیری سیاسی، هەر بۆیە دەبێت لایەنەکان زیاتر هەماهەنگ و هاوکار بن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket