riklam

جومانە غەلای: تا 2ـی حوزەیران بایۆمەتری دەنگدان نوێدەکرێتەوە

کوردستان 02:05 PM - 2024-05-29
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق PUKMEDIA

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: "رۆژی 2ـی حوزەیرانی ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری و وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری نەخوێندەوار لە هەرێمی کوردستان".

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەجۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کۆمسیۆن بڕیاریدا کە 2ـی حوزەیرانی ئەمسال دوا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان و وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری نەخوێندەوار لە هەرێمی کوردستان".

"کۆمسیۆن داواشدەکات کە ئەوکەسانەی تۆماری بایۆمەترییان نییە پێش دوا وادە کە کۆمسیۆن دایناوە سەردانی نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن بکەن"، وتەبێژی کۆمسیۆن وادەڵێت.

 

لەهەرێم 17 هەزار و 646 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە

لە یەک هەفتەدا (17 هەزار و 646) کەس، کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان لە هەرێمی کوردستان وەرگرتۆتەوە و ناوی (1 هەزار و 663) کەسیش تۆمارکراوە تاوەکو بایۆمەتریان بۆ بکرێت، کە دەتوانن بەشداری لە دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا بکەن.

بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی کە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بۆ PUKMEDIA نێردراون، لە هەفتەی رابردوودا لە رۆژی (17تا 23ـی ئایار) بەتێکڕا (34 هەزار و 347) کەس لە عیراق کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە و لەو ژمارەیە ( 17 هەزار و 646) کەسیان لە سنووری چواربازنەی هەڵبژاردنی (سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، دهۆک)ـن.

لەسەر ئاستی هەرێم و لەو ژمارەیە (7162) کەس لە هەولێر، (5874) کەس لە سلێمانی و (4610) کەسی دیکە لە دهۆک، کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە.

بەپێی بەدواداچوونی PUKMEDIA، لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان، هەولێر لە ریزبەندی یەکەمدایە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری و کەرکوکیش لە ریزبەندی کۆتاییدایە کە کەمترین کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە کە ژمارەکە (230) کەس بووە.

سەبارەت بە تۆماری نوێی کارتی بایۆمەتری و ئەو زانیارییانەی لە کۆمسیۆنەوە بە PUKMEDIA دراون، لە هەفتەی رابردوودا (1663) کەس لە هەرێمی کوردستان ناویان بۆ کارتی بایۆموتری تۆمارکردووە کە زۆرترینی لە سلێمانی بووە و (700) کەسە و (628) کەسیش لە هەولێر و (335) کەسیش لە دهۆک بووە.

بەپێی بەدواداچوونی PUKMEDIA، هەر لەو هەفتەیەدا 18 هەزار و 987 کە لە عیراق و هەرێمی کوردستان ناویان بۆ کارتی بایۆمەتری تۆمارکردووە، کە زۆرترینی لە بەغدا -رەسافە بووە کە (3557) کەسە و کەمترینیش لە دهۆک-ە کە (335) کەس بووە.
PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket