riklam

سەرۆک بافڵ: هەموان رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان بوەستنەوە

کوردستان 08:25 PM - 2024-05-28
 سەرۆک بافڵ و دکتۆر خەسرەو و جەلال شێخ ناجی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و دکتۆر خەسرەو و جەلال شێخ ناجی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كە هەڤاڵ دکتۆر خەسرەو، نوێنەری سەرۆکی یەکێتی بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنە باڵاکان ئامادەبوو، دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق كرایەوە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆ، ململانێ هەرێمییەكان و مەترسییەكانی سەر ناوچەكە كرد و رایگەیاند، مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن و ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە، پێویستە هەموولایەك بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان لەبەرچاوبگرن و یەكدەنگ و یەكهەڵوێست رووبەرووی ئاڵنگارییەكان بوەستنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket