riklam

فەهمی بورهان: جدیتر کار بۆ چارەسەری کێشەی جووتیاران دەکەین

کوردستان 05:21 PM - 2024-05-28
وەزیری دادی عیراق و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەژماری فەهمی بورهان لە فەیسبوک

وەزیری دادی عیراق و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەوڵی کرداری بۆ چارەسەری کێشەی جووتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان دەدرێت و سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەڵێت: "حکومەتی هەرێم جدیتر کار لەسەر چارەسەری کێشەی جووتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان دەکات".

لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەری کێشەی جووتیاران پێکهێندراوە

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "باشترین رێگاچارە بۆ گەڕاندنەوەی مافی جوتیارانی ناوجە جێناکۆکەکان، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەحکەمەی سەورەیە".

"هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ژمارە ٢٩ی لیژنەی کاروباری باکور یەکێکی دیکەیە لەو بڕیارانەی کە لە ئێستادا لە وەزارەتی دادە و لە پێناو مافی جوتیارانی ناوچە جێ ناکۆکەکان پێویستە هەڵوەشێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەیەکی باڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە پێکهێندراوە"، وەزیری دادی عیراق وادەڵێت.

هەنگاوەکان بۆ چارەسەر جدیترن

فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش رایگەیاند: "لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە راسپێردراوی کە بەدواداچوون بۆ کێشەی زەوی و زاری جووتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان بکەین و لەم روانگەیەشەوە لەگەڵ وەزیریانی داد و کشتوکاڵیی عیراق کۆبووینەتەوە و بەڕوونی کێشەی زەوی و زاری جووتیاران و کشتوکاڵمان خستەڕوو، داوای چارەسەری خێرامان لەوبارەیەوە کرد".

"هەنگاوەکان و هەوڵەکانمان جدیترن بۆ چارەسەری کێشەی جووتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان و زەوی و زارەکانیان، بۆچوونی خۆمان لەبارەی چارەسەری کێشەکان جارێکی دیکە خستووەتەڕوو بە مەبەستی جێبەجێکردن و چارەسەری کێشەکان"، فەهمی بورهان وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket