riklam

یەکێتی هەمیشە جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان بووە

کوردستان 10:36 AM - 2024-05-28
یادی یەکێتی PUKMEDIA

یادی یەکێتی

یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستاش وەک هێزێکی سیاسی و حکومڕانی کاریگەر رۆڵ و پێگەی خۆی لە هەرێم و عیراق و تەنانەت وڵاتانی دەرەوەش هەبووە، لەم قۆناغەشدا لەدوای بەستنی پێنجەمین کۆنگرە ئەو سەنگ و پێگەیە زیاتر بووە و دوور لەکێشەی ناوخۆیی و یەکدەنگ و یەکهەڵوێستە.

 

یەکێتی یەکدەنگ و یەکهەڵوێستە

فەوزییە نەزیر سابیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەک هەر لەهەرێمی کوردستان، بەڵکو لە عیراق و دەرەوەش وەک هێزێکی سیاسی و حکومڕانی کاریگەر رۆڵ و پێگە و سەنگی خۆی هەیەو توانیویەتی ئەمەش بەکردار بسەلمێنێت".

 

" خۆشبەختانە دوای بەستنی پێنجەمین کۆنگرە و هەڵبژاردنی یەک سەرۆک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێشتر زیاتر یەکدەنگ و یەکهەڵوێست و یەک بۆچوونە و پێگەیەکی گرنگ و بەهێزی هەیە و چ لەهەرێم و عیراق و چ لەوڵاتانی دەرەوەش"، فەوزییە نەزیر وایوت.

 

یەکێتی وەک قەڵغانێک داکۆکی لەمافەکانی خەڵک دەکات

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رابردووەوە تا ئێستا، هەمیشە جێی ئومێد و پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە و دوای بەستنی پێنجەمین کۆنگرەشی بەبیر و ستراتیژێکی نوێوە کە لەگەڵ ئەم سەردەمەدا بگونجێت هاتەوە ناو مەیدانی سیاسی.

 

پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەکیتی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتوساتێکدا دامەزرا و شانیدایە بەر ئەرکێکی قورس، کە نائومێدی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشابوو، جارێکی تر ئومێدی بە خەڵکی کوردستان بەخشییەوە و کۆمەڵانی خەڵک توانییان شۆڕشێکی نوێ بەرپابکەن".

 

"هاوکات خەڵکی هەرێمی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک قەڵغانێک بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان و بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان دەبینن، خۆشبەختانە دوای ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەش یەکێتییەکی نوێ و تۆکمەو یەکدەست و یەکبڕیار هاتەوە ناو مەیدانی سیاسی، بۆئەمەش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵێکی گرنگی بینیووە و لەئێستادا یەکێتی بەبیرو ستراتیژێک کە  لەگەڵ ئەم سەردەمەدا بگونجێت خەبات دەکات"، پۆڵا تاڵەبانی وایوت.


یەکێتی بۆتە فریادڕەسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە هەوڵی بۆ دیموکراسی و دەستەبەرکردنی مافی گەلەکەی داوە، بۆیە بووەتە فریادڕەسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

 

خدر مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزەیە کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەوڵی بۆ دیموکراسی و مافی گەلەکەی داوە و لەدوای 10 ساڵ قەیرانی دارایی، یەکێتی بۆتە فریادڕەسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کۆتاییهێنان بەو قەیرانە".

 

"بەروارد بە چەند ساڵی رابردوو، لەئێستادا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێگە و سەنگێکی بەهێزتری لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و ناوچەکە هەیە و بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش بە هەر چوار پارچەکەوە جێی ئومێدە، ئەم چاوەڕوانییەش لە یەکێتی، ئەرکەکەی قورستر کردووە و وایکردووە یەکێتی داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانیان بێت و هەوڵی ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بدات"، خدر مستەفا وادەڵێت.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە قەیرانێکی سیاسی گەورەدا دروست بوو، لەگەڵ دروستبونیشی هیوای بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە، هەر لەسەرەتای دامەزراندنیشەوە لەسەر بنەماکانی دیموکراسی پرەنسپی خۆی دیاریکرد و تا ئێستاش لەسەر ئەو بنەمایانە بەردەوامە، کە(ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین)ـە، دوای بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٢٧-٩-٢٠٢٣ و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانیش وەک سەرۆکی یەکێتی، هیواو سەقامگیری و هێزێکی نوێ گەڕایەوە ناو مەیدانی سیاسی پڕ لە شکۆ و قوربانیدانی خۆی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket