riklam

دارا خەیلانی: باشترین بژاردە نوێبوونەوەی حکومڕانییە لەڕێی هەڵبژاردنەوە

جیهان 09:20 PM - 2024-05-27
دارا خەیلانی و کۆنسوڵی ژاپۆن PUKMEDIA

دارا خەیلانی و کۆنسوڵی ژاپۆن

یەکێتی

ئەمڕۆ ۲٠۲٤/٥/۲۷ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەشاری هەولێر،  پێشوازی کرد لە ئاراكاوا میكیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان .

 

لە کۆبوونەوەکەدا دارا خەیلانی ڕۆڵی ووڵاتی ژاپۆنی بەرز نرخاند لەو هاوکاری و یارمەتییانەی کە پێشکەشی هەرێمی کوردستان و عێراقی کردووە و دواکاربوو ئەم هاوکاری و هەماهەنگیانە بەردەوامی هەبێت .

 

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و کاریگەرییەکانی دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر قەوارەی هەرێم و گەڕاندنەوەی پرسی کۆتای پێکهاتەکان گفتوگۆی وردیان لە بارەوە کرا .

 

دارا خەیلانی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند هەڵبژاردن مافێکی گرنگی هاووڵاتیانە و باشترین بژاردەیە بۆ نوێبوونەوەی حکومڕانییەکی تەندروست کە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵک بکات ، هەروەک ئاماژەی پێکرد یەکێتی بەپەرۆشە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و باوەڕی تەواویشمان هەیە بە پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکان .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket