riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرەکانی یەکێتی سەرمایەیەکی گرنگی گەلن

ی ن ک 03:25 PM - 2024-05-27
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی عوسمانی رابە دەکەن PUKMEDIA

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی عوسمانی رابە دەکەن

یەکێتی

رۆژی ٢٠٢٤/٥/٢٧ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی عوسمان عەبدوڵا سوڵتان ناسراو بە ( عوسمانی رابە ) فەرماندە و تێکۆشەری دێرینیان لە سلێمانی کرد .


لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت چەپکەگوڵی وەفاو ئەمەکداریان پێشکەشکرد و جەختیان کردەوە کە لەسەر بڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەموو تێکۆشەران و ئەوانەی بەشێک بوون لە شۆڕشی نوێ و خەباتی کوردایەتی بەسەردەکرێنەوەو لە ئاست گەورەیی و خەباتیاندا خزمەتکاری راستەقینە دەبین .

 

لەبەرامبەردا عوسمان عەبدوڵا هیوایخواست بە پرۆژەو خزمەتی زیاترەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا بن کە ژیانی خۆیان کردە قوربانی بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانییەکان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket