riklam

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ چەند پرسێکی گرنگ كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:09 PM - 2024-05-26
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بڕیارە ئەمڕۆ‌ 27l5l2024 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی كۆببێته‌وه‌ و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێك بكات بە تایبەت سەردانە دیپلۆماسیەكەی سەرۆكی یەكێتیی بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا  و پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان .
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی كۆدەبێتەوە و ئەنجامی سەردانەكەی سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریكا تاوتوێ دەكرێت".

"لە تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئامادەكارییەكان بۆ یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت"، سەعدی ئەحمەد پیرە وای وت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket