riklam

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەوڵەکانی یەکێتی بۆ مسۆگەرکردنی بژێوی فەرمانبەرانە

ی ن ک 02:40 PM - 2024-05-26
شێخ جەعفەر و قادر عەزیز نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر و قادر عەزیز

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایار شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن پێشوازیکرد، لە هەڤاڵ قادر عەزیز.

 

لەدانیشتنێکدا، وێڕای پیرۆزباییکردن لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، هەردوولا باسیان لە دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێم و ناوچەکە کرد و جەخت لەسەر پێویستی پاراستن و پەرەپێدانی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە کە سەرەنجام دستکەوتی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەوتۆیان لێ بەدیدێت کە شیاوی خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بێت.

 

لەبەشێکی تری دانیشتنەکەدا، ئاماژە بە هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا، لەپێناو مسۆگەرکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، لەپێش هەمووشیانەوە چارەسەرکردنی گرفتی مووچەو بژێویی فەرمانبەران و مووچەخۆران و پەرەپێدانی کاروانی ئاوەدانی.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket