riklam

پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوان

کوردستان 11:57 PM - 2024-05-25
لۆگۆی رێکخراوی ئازادی لاوان PUKMEDIA

لۆگۆی رێکخراوی ئازادی لاوان

یەکێتی

پەیام و بروسکەی پیرۆزباییەکان بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵە و یۆبیڵی زیوینی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان.

 

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی...

 

هەڤاڵانی سکرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵە و یۆبیلی  زیوینی  دامەزراندنی رێكخراوەكەتان، پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، لە دامەزراندنیەوە وەك رێكخراوێکی  تایبەت بە توێژی لاوان خزمەتێکی بەرچاوی كردووەو پێشرەوی خەباتی مەدەنیانە بووە لە پێناو بەدیهێنانی داخوازییە رەواكانی لاواندا ، لەم روەوە لە رێگەی پرۆژە و چالاكیەكانی رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاری لاوان و هێنانەدی خەونەكانیان.

ئێستا كە چارەكە سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان تێدەپەرێت ،بەپێی گۆرانكاری و هاتنە پێشەوەی هەلومەرجی نوێ‌،  پێویستە رێكخراوەكەتان چالاكتر لەجاران بە گوڕوتینی زیاترەوە خەباتی خۆی گەشەپێبدات و چوارچێوەی كاری فراوان بكات وببێتە سەكۆی داخوازییەكانی لاوان.

 هەر لەم یادەدا، سڵاو بۆ رۆحی  ئەو لاوانە دەنێرین كە بۆ رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان داینەمۆی  شۆڕش و بزوتنەوەی کوردایەتی بوون و گیانیان بەخشیوە.  

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

دەقی پەیامی سەعدی پیرە...

 

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان

بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان،  گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لاوانی کوردستان بەگشتی و ئێوە و تەواوی کادیران و ئەندامانتان دەکەم.

 

ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە رێگەی پڕۆژە و چالاكییەكانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاری لاوان و هێنانەدی خەونەكانیاندا،  ناوەندێكی گرنگە بۆ پێگەیاندنی لاوان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناكانیان.

 

" یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  " لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەبێ توانا و ھزری سەركردایەتیەكەی كە ٨٠% گەنج بوون نەیدەتوانی تەم و مژی رێكەوتننامەی جەزائیر رابماڵێت و بانگەشە لە دەستپێكردنی شۆڕشی نوێ-ی گەلەكەمان بكات.

 

هیوادارین ستافی نوێی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بەداڕشتنی پلان و بەرنامە و  کاری سەردەمیانە بەگوڕ و تینی زیاتر لە جاران خەبات بكات و ببێتە ناوەندی  کۆکردنەوە و هێنانەدی خەونی هەموو لاوانی کوردستان، ئێمەش دڵنیاتان دەکەینەوە کە ھەمیشە پشت و پەنای لاوان دەبین چونكە ھەر لاوانی كوردستانن دوا رۆژی گەلەكەمان مسۆگەر دەكەن .

سەعدی ئەحمەد پیرە 
وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

 

دەقی پەیامی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ...

 

شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە رێکخراوی ئازادی لاوان دەکات

بەڕێزان سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی رێکخراوی ئازادی لاوان

٢٥ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوان لەئێوەو سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم سەرکەوتوو بن و بەردەوام بن لە خزمەتکردنی لاوان.

رێکخراوی ئازادی لاوان لە ماوەی (٢٥) ساڵی رابردوودا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی لاوان بکات و پرۆژەی شیاویان پێشکەش بکات، رۆڵی هەبێت لە پێگەیاندنی لاوان، ئومێد دەکەم لە ساڵانی داهاتوودا بە پرۆژەی جیاواز لەپێناو برەودان بە تواناکانی لاوان و دۆزینەوەی توانا شاراوەکانیان، بە ئامانجی رەخساندنی هەلی یەکسانی کارکردن بۆ سەرجەم لاوان کاربکەن و ببنە نموونەی پێشەنگی خزمەتکردن، کە دواجار خزمەتی کۆمەڵگاکەمانی پێ دەکەین.

دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوانتان پیرۆز بێت.

براتان
شاڵاو کۆسرەت رەسول

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket