riklam

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆککۆماری عیراق هاوخەمی بەحکومەت و گەلی ئیران رادەگەیەنن

کوردستان 11:36 AM - 2024-05-25
سەرۆک بافڵ و وەفدێکی باڵای عیراق لە تاران نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ و وەفدێکی باڵای عیراق لە تاران

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق لەتاران لەگەڵ محەمەد موخبیر سەرۆككۆماری كاربەڕێكەری ئێران كۆبوونەوە و هاوخەمییان گەیاندە گەل و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، سەرۆک بافڵ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانیدا کرد لەتاران.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆک بافڵ و وەفدی باڵای عیراق بەسەرۆکایەتی د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق لەتاران لەگەڵ محەمەد موخبیر سەرۆككۆماری كاربەڕێكەری ئێران كۆبوونەوە و جارێکی تر هاوخەمییان بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی دەربڕی.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی سەرۆككۆماری عیراق، رۆژی 25/5 وەفدە باڵاكە گەیشتە تاران بۆ بەشداریكردن لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و یاوەرانیان كە لەرووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپەردا گیانیان لەدەستدا.

لەو سەردانەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان و ژمارەیەك لە سەركردەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی عیراق و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی حكومی، لەنێو وەفدە باڵاكەی عیراقدان.

ئێوارەی 19/5/2024، هێلیکۆپتەری تایبەتی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتەخوارەوە و ئیبراهیم ره‌ئیسی سەرۆككۆمار و  و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و 7 بەرپرسی دیكەی هاوەڵیان گیانیان لە دەستدا و بەرەسمی 5 رۆژ ماتەمینی لەسەرانسەری كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەندرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 23ـی 5ـی 2024، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدێكی باڵای یەكێتیی سەردانی كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە سلێمانی كرد و جارێكی دیكە پرسە و هاوخەمی خۆیان گەیاند.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket