riklam

یەکێتی رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی لە هەموو عیراق کردە پشوو

کوردستان 04:17 PM - 2024-05-22
پارێزگای هەڵەبجە PUKMEDIA

پارێزگای هەڵەبجە

لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا کە رۆژی 16ـی 3ـی هەموو ساڵێک وەک پشووی رەسمی بناسێندرێت.

 

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی هەڵەبجە بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای ئەوەی فراکسیۆنەکەمان داوای کرد رۆژی 16ـی 3 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، هاوکات رۆژی 14ـی 4 کە وەک رۆژی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە بکرێتە پشووی رەسمی لە هەموو عیراق، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ تەنها رۆژی 16ـی 3ـی وەک پشووی رەسمی لە هەموو عیراق ناساند".

 

"ئەو پشووە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە بەداخەوە دەبوو زۆر زووتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بدایە رۆژی 16ـی 3 بخاتە رۆژە پشووەکانی ساڵەوە"، چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.

 

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەنوسراوی رەسمیی، کە ئیمزای هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لەسەرە و کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، داوای لەئەنجومەنی نوێنەران کردووە، رۆژی ١٦-٣ کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ١٤-٤ کە بە ساڵرۆژی یادی ئەنفال دیاریکراوە، بکرێنە پشووی رەسمیی لەهەموو عیراق.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket