riklam

قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە

کوردستان 05:36 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی و لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیە نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

لێپرسراوی مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بارەگاى مەڵبەندی ١٤ی رێکخستنی کۆیەی (ی.ن.ک)ی بەسەرکردەوە و شێوازەکانی پەرەپێدان و نوێکردنەوەی ریزەکانی یەکێتی لەسنورەکەدا تاوتوێکرد.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، رۆژى چوارشەممە 15ی ئایارى 2024 ، سەردانی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی کرد و پیرۆزبایی لە تەحسین نامق کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی مەڵبەند، پاشان گفتوگۆکرا لەبارەى هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی هاوکێشە سیاسییەکان و لەبەر رۆشنایی دوایین گۆڕانکارییەکان.

دواتر و بۆ بەدواداچوونی کاری رێکخراوەیی بەچڕی تاوتوێى هەوڵەکانى مەڵبەند کرا بۆ کۆکردنەوەى کادران و هۆشیارکردنەوە و ئامادەسازییان بۆ قۆناغی ئایندەى پرۆسەى سیاسی و دیموکراتی لەهەرێمی کوردستان کە لەهەمووان دەخوازێ کاربکەین بۆ ئەوەی ریزەکانی یەکێتی هەر وەک ئێستا رێکخراو بێت و بەتەنگ داواکارى هاووڵاتیانەوە بین و باشترینی خۆمانیان پێشکەش بکەین.

هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ-دا بۆ بەهێزترکردنی یەکێتی و هێنانە کایەی هاوسەنگی هێز، لەوبارەیەشەوە وتی: "ئەمڕۆ یەکێتی لەقۆناغی پەرەپێدانەو یەک دەنگ و بەهێزە لەژێر سایەی هەوڵ و سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ-ە و هەموومان وەک یەک تیم کار دەکەین بۆ ئەوەی یەکێتی هەر بەو بەهێزییەی ئێستای بمێنێتەوەو لەئاستی چاوەڕوانی کادیران و کۆمەڵانی خەڵک بێت".

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو: "بەهیممەتی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵانی تر؛ ئێستا یەکێتی لەسەر ئاستی عیراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، هێزێکی زۆر کاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانکارییە بکات کە خەڵک چاوەڕێی دەکات".
PUKMEIDA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket