riklam

سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت

کوردستان 02:13 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ و مایک کویگلی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و مایک کویگلی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ مایک کویگلی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەندامی لیژنەی دابینكردنی بودجەی حكومەت و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە کۆبووەوە.

 دۆستی دێرینی كورد و ئەندامی كۆنگرەی كوردی-ئەمریكی كە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا و رەوەندی كوردی لە وڵاتەكە دامەزراوە.

‏‎دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ناکۆکی و ململانێکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکات و دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت.

لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆرەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، بەردەوامیی هاریکارییەکان فاکتەری سەرەکیی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەن، ئەرکی هەموومانە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە و تیرۆر بنبڕ بکەین.

وتیشی، سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان عیراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان زۆر گرنگە و پێشوازیی لێدەکەین.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket