riklam

سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئه‌ركمانە

کوردستان 12:56 PM - 2024-05-15
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

سەرۆک بافڵ

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە یادی ٦٢ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پێزانینەوە لەو مێژووە درەوشاوەیە دەڕوانێت و لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان سەری رێز دادەنەوێنێت".

 

دەقی پەیامەکە:

 

یادی ٦٢ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆزبێت و لەدڵەوە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم

‎ مامۆستایانی کوردستان جگەلەوەی پێشەنگبوون لە پرۆسەی فێركردن و پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار و داهێنەر، رۆڵێكی كاریگەریشیان لە شۆڕش و رووداوە سیاسییەكاندا گێڕاوە و نموونەی خەبات و قوربانیدانبوون لەپێناو كوردستان.

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پێزانینەوە لەو مێژووە درەوشاوەیە دەڕوانێت و لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان سەری رێز دادەنەوێنێت. بەرگریكردن لە ماف و خواستی مامۆستایان بە ئەركی خۆی دەزانێت و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بە ئەركی خۆی دەزانێت.

‎دروود و سڵاو بۆ رۆحی پاكی ئەو مامۆستایانەی لەپێناو سەرفرازیی كوردستاندا گیانیان سپارد و سەربەرزیی بۆ كەسوكارەكەیان.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-واشنتن

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket