riklam

کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە

کوردستان 07:48 PM - 2024-05-13
سەردانیکردنی کارگەکە PUKMEDIA

سەردانیکردنی کارگەکە

کارگەکە بە نوێترین تەکنەلۆژیا و لە بەرزترین ئاستیی هونەری و لۆجستیی لە سلێمانی دەکرێتەوە کەلە توانایدایە روژانە جل و بەرگی هەزار کەس ئاماددە بکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە،  ئەحمەد حەمە کەریم و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لیوا رکن عومەر ساڵح سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر دیار عومەر جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆ، سەردانی کارگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی جل و بەرگ و پۆشاکی سەربازییان کرد.

 

کارگەکە بە نوێترین تەکنەلۆژیا و لە بەرزترین ئاستیی هونەری و لۆجستیی توانای دابینکردنی پۆشاکی گونجاوی بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، کارگەیە لە توانایدایە ڕۆژانە جل و بەرگ بۆ زیاتر لە 1000 کەس ئامادەبکات و پشت بە دەستی کاریی ناوخۆییش دەبەستێت بۆ کارەکانی.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket