فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆک کۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیاریشە سەردانی هەولێر بکات، فراکسیۆنی
یەکێتیش ئەو سەردانە بە گرنگ دەزانێت بۆ تاوتوێکردنی هەندێک پرسی سیاسی و ئابوری و
ئەمنی هاوبەش و سەرۆکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت: "پرسی چارەسەرکردنی گەمارۆی سەر
فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کراوە و داوامان کردووە لە سەردانەکەی
سەرۆک کۆماری تورکیادا ئەو پرسە بۆ چارەسەر بخرێتەڕوو".
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەرکردنی پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردووە
هەرێم کەمال ئاغا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"گرنگە بۆ عیراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی باشتر بکات، بەتایبەت
لە ئێشتادا کە بارودۆخی ناوچەکە ناسەقامگیرە، سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆک کۆماری تورکیاش بۆ عیراق لەوچوارچێوەیەدایە و چەندین پرسی سیاسی و ئابوری و ئەمنی
لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق تاوتوێ دەکەن".
"فراکسیۆنەکەمان لەماوەی
رابردوودا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆبووەوە و بە نووسراوی رەسمی داوامان کرد لەکاتی
سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ عیراق، سەرۆک وەزیران پرسی چارەسەرکردنی گەمارۆی
سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ چارەسەر بخاتەڕوو"، هەرێم
کەمال ئاغا وای وت.
چەندین پرسی هاوبەشی نێوان عیراق و تورکیا تاوتوێ دەکرێن
لە سەردانەکەی رەجەب
تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عیراق، چەندین پرسی هاوبەشی نێوان هەردوو
وڵات تاوتوێ دەکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵیت: "عیراق و تورکیا پەیوەندییەکی ئابوری
بەهێز بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە و ساڵانە بە بەهای زیاتر لە 20 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی
بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە و هەردوو وڵات بۆ یەکتر گرنگن، هاوکات پرسی ئاسایشی
ئاو بابەتێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و عیراق دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پرسەکانی
سیاسی و ئەمنی و چەندین پرسی دیکە لەنێوان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک کۆمار و
سەرۆک وەزیرانی عیراق دا تاوتوێ دەکرێن".
"لە عیراق پرسە
نێودەوڵەتییەکان بەپێی دەستوور یەکلایی دەکرێنەوە و لە دەستووردا هاتووە، بە هیچ
شێوەیەک نابێت عیراق ببێتە مەترسی بۆسەر وڵاتانی دراوسێ، هاوکات ئاماژە بەوەش
دراوە پێویستە رێز لە سەروەری خاک و ئاسمانی عیراق بگیرێت و نەبەزێندرێت"، هەرێم
کەمال ئاغا وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا:
"مەرج نییە لەئێستادا ئەوەی تورکیا داوای دەکات، عیراق بتوانێت جێبەجێی بکات،
بەتایبەت لەڕووی ئەمنی و سیاسییەوە کە بێگومان بۆ تورکیاش ئەم بۆچوونە راستە و
مەرج نییە ئەوەی عیراق داوای دەکات، تورکیا بتوانێت جێبەجێی بکات".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەسەردانەکەیدا
سەرۆک کۆماری تورکیا 20 پرسی گرنگ لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق تاوتوێ
دەکات و هەردوولا هەوڵی لێکتێگەشتنی زیاتر لەنێوانیاندا دەدەن، بەتایبەت لەئێستادا
کە بەهۆی ئەو جەنگانەی لە جیهاندا هەن و کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە دروستکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03