riklam

مەکتەبی سیاسی کۆدەبێتەوە

کوردستان 12:10 PM - 2024-04-02
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە 2-4-2024، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

مەکتەبی سیاسی چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی ھەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرسوم رۆژی 10ی 6 دیاریکراوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە و پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکات".

 

"لە کۆبونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و ئەگەر و پێشھاتەکان سەبارەت بەو پرسە و چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی ھەرێم و عیراق تاوتوێ دەکرێت"، رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.

لێپرسراوی مەکتەبی ھەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاند: "یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نییە و پێشمان خۆشە هەموو هێزولایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداری لەهەڵبژاردن بکەن".

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو وادەیەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاریکرابوو بەڕەسمی لیستی کاندیدەکانی لە سنوری هەرچوار بازنەی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە) پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عيراق کرد و ئامادەی هەڵبژاردنە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket