riklam

سالار مەحمود: تاکلایەنی و خۆسەپاندن کۆتاییھاتووە

کوردستان 11:16 PM - 2024-04-01
سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان BMC

سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "یەکێتی ئامادەی ھەڵبژاردنە لەو وادەیەی کە سەرۆکی ھەرێم دیاریکردوە، هەروەها تاک لایەنی و خۆ سەپاندن کۆتایی ھاتووە، پارتی دژی تەیاری ناوخۆ و نێودەوڵەتی ھاوشێوی ریفراندۆم ھەنگاو دەنێت، ھەر لێکەوتەیەکی خراپتر لەسەر قەوارەی ھەرێم هەبێت پارتی لێی بەرپرسە".

سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "دوای دوو ساڵ لە پەکخستنی پەرلەمان، ھەڵبژاردنێکی پاک لە وادەی دیاریکراودا خزمەت بە پێگە و قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکات، پارتی دژی تەیاری ناوخۆو نێودەوڵەتی ھاوشێوی ریفراندۆم ھەنگاو دەنێت، ھەر لێکەوتەیەکی خراپتر لەسەر قەوارەی ھەرێم هەبێت پارتی لێی بەرپرسە"

"یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراودا کە سەرۆکی ھەرێم دیاریکردوە، هەروەها ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ پاراستنی قەوارەکە و چەسپاندنی ئیرادەی خەڵکە، تاک لایەنی و خۆ سەپاندن کۆتایی ھاتووە لە کوردستان، یەکێتی بە ناچاری پەنای بۆ دادگای فیدراڵی بردووە، چونکە نادادی لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی کوردستان ھەبووە و پێکەھاتەکانی کوردستان بۆ بەرژەوەندی لایەنێک بەکار دەھات"، ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket