riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی هەمیشە بەشێك بوون لە چارەسەری کێشەکان

ی ن ک 07:08 PM - 2024-04-01
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای ژمارەیەک لە مامۆستای ئاینی PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای ژمارەیەک لە مامۆستای ئاینی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٣/٣١  لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت هەریەک لە مامۆستاو زانایانی ئاینی مامۆستا محەمەد عەبدوڵا، مامۆستا ئەحمەد حەسەن، مامۆستا تاهیر ئەحمەد، مامۆستا حسین حەمە موراد بەسەرکردەوە .

لەو سەردانەدا مامۆستا نەجمەدین قادر لێپرسراوی لقی سلێمانی یەکێتیی زانایانی کوردستان ئامادەیبوو مەکتەبی سکرتارییەت لەنزیکەوە لەدۆخی تەندروستی مامۆستاو زانایانی ئاینییان پرسی و هیوای تەندروستی باشی و سەلامەتیان بۆخواستن و هەموو ئامادەییەکشیان دەڕبڕی بۆ خزمەتکردنیان.

هەر لەوسەردانانەدا مەکتەبی سکرتارییەت پێزانییان بۆ رۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئاینی دەربڕی کە هەمیشە لە رووداوە پێشهاتەکاندا بەشێک بوون لە چارەسەر و ئاڕاستەکردنی خەڵک بەلایەنی باشە لەو رووەوە جەختیانکردەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی مامۆستایانی ئاینیدا دەبن و بۆ قۆناغی داهاتووی کارکردنیشیان رایەڵەیەکی بەهێزتر بنیاددەنێینەوە پێکەوە درێژە بە خزمەتەکان ئەدەین و لە خزمەتی پەیامی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دەبین .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket