riklam

هەشتەمین دیداری سلێمانی رێکدەخرێت

کوردستان 08:57 PM - 2024-03-25
دیداری سلێمانی PUKMEDIA

دیداری سلێمانی

هەشتەمین دیداری سلێمانی کە یەکەم دیداری سیاسی گەورەیە لە عیراق و ناوچەکە لە رۆژانی ۱۷ و ۱۸ی نیسان بەڕێوەدەچێت. 

 

دیدارەکە لە زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی دەبێت و میوانداری کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە گرنگەکان و چارەسەرە شیاوەکان.

 

یەکەمین دیداری سلێمانی لە ساڵی 2013 لە زانکۆی ئەمریکی رێکخرا بە ناونیشانی "گۆڕانی جیۆپۆلیتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، هەروەها ساڵی 2014 دیداری دووەم و ساڵی 2015 دیداری سێهەم و 2016 دیداری چوارەم و 2017 دیداری پێنجەم و 2019 دیداری شەشەم رێکخراوە و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ساڵی 2020 تا ساڵی 2022 دیداری سلێمانی رێکنەخراوە، لە ساڵی 2023 دا، حەوتەمین دیدار لەژێر ناونیشانی "پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانیە نوێیەکان" رێکخرا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket