riklam

رزگار حاجی حەمە: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە

کوردستان 05:28 PM - 2024-03-03
رزگار حاجی حەمە PUKMEDIA

رزگار حاجی حەمە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە کە رۆژی ١٠-٦-٢٠٢٤ـە بەشداری هەڵبژاردن بکات، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش دەڵێت: "بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تا ئێستا بڕیاری هیچ هاوپەیمانێتییەکمان نەداوە".

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە".

"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان تائێستا بڕیاری هیچ هاوپەیمانێتییەکی نەداوە و لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن لیستی سەربەخۆی دەبێت"، رزگار حاجی حەمە وای وت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ٣-٣-٢٠٢٤، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ١٠-٦-٢٠٢٤ـی وەک رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش بڕیاریدا لە رۆژی ٥-٣-٢٠٢٤ـەوە تا ١٤-٣-٢٠٢٤ بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی لەنیوان حزبە کوردستانییەکاندا دەستنیشان بکات.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket