riklam

‎لەیادی راپەڕینە مەزنەكەدا

بیروڕا 01:10 PM - 2024-03-03
عومەر حاجی ئەحمەد  PUKMEDIA

عومەر حاجی ئەحمەد

بیروڕا

عومەر حاجی ئەحمەد 

‎٣٣ ساڵ بە سەر راپەڕینە مەزنەكەی كوردستاندا تێپەڕدەبێت كە لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە دەستی پێكردو لە ماوەی چەند رۆژێكدا سەرجەم ناوچەكانی گرتەوە و لە كەركوكی قودسی كوردستان گیرسایەوە.

‎راپەڕین گۆڕانكارییەكی گەورە بوو لە خەباتی سیاسیدا و هاووڵاتی و پێشمەرگە لە یەك سەنگەردا بوون، دەستكەوتێكی پرشنگدار بوو بۆ گەلێك كە ساڵەهای ساڵ خەونی بە ئازادییەوە دەبینی، گەلێك كە ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی بەعس نەیتوانی ئیرادەی بشكێنێت.

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك مام جەلال وەك هێزی یەكەمی داڕێژەری راپەرین بە كۆدی لە زمناكۆوە بۆ ئازاد بروسكەی راپەرینی لێدا و پەیامی ئازادیخوازی بۆ هەموو دنیا ناردو شانازییەكی دیكەی خستە سەر خەرمانی سەروەرییەكانی.

‎گرنگە لە ئێستادا پارێزەری ئەو دەستكەوتانە بین كە لە سایەی راپەڕین و خوێنی سەدان شەهیدو ئازایەتی گەلێكەوە بەرهەم هات.
‎هەروەها پێویستە حكومەتی هەرێم كە یەكێكە لە بەرهەمەكانی راپەڕین ژیانێكی شایستەتر بۆ هاووڵاتیان دابین بكات و هەوڵی زیاتر بدات بۆ باشتركردنی دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان .

‎لێپرسراوی مەڵبەندی (٩) ی شارەزوور

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket