riklam

لایەنە براوەکانی کەرکوک لە بەغدا کۆدەبنەوە

کوردستان 10:24 AM - 2024-03-03
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک

یەکێتی

لایەنە براوەکانی کەرکوک جارێکی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە لە بەغدا کۆدەبنەوەو ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت: "لەکۆبونەوەکەدا کارنامەی لایەنەکان دەخرێتەڕوو".

 

خاڵە هاوبەشەکان یەکدەخرێن

ئەحمەد فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ 3-3-2024 سەرکردەی لایەنە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەغدا بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆببنەوە".

 

"چاوەڕوان دەکرێت لەکۆبونەوەکەدا کارنامەی لایەنە براوەکان بخرێتەڕوو بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بدرێت و هەیکەلێک بۆ ئیدارەی کەرکوک دابنرێت"، ئەحمەد فاتیح وای وت.

 

یەکەم کۆبونەوەی لایەنە براوەکانی کەرکوک

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی ٢١-٢-٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و دیاریکردنی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.



هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە لە ١٥ پارێزگا لە رۆژانی ١٦ و ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، لە پارێزگای کەرکوک، هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە لەنێوان یەکێتی و شیوعی بوو، زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکە بەدەستهێنا و هێزی یەکەمی هەموو پێکهاتەکانە و خاوەنی ١٥٧ هەزار و ٦٣٩ دەنگە، کە دەکاتە ٤٣٪ دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو ٥ کورسی بەدەستهێناوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket