riklam

قوباد تاڵەبانی: ھەمیشە پشتیوانی گەنجان دەبین

کوردستان 08:50 PM - 2024-03-02
پێشانگایەکی زانستیی خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

پێشانگایەکی زانستیی خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، ئەمڕۆ بەشداربووم لەپێشانگایەکی زانستیی خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی شاری سلێمانی کە لەزانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە:بەبینینی بیرۆکە و پڕۆژەی زانستی منداڵ و گەنجانمان لەبوارە جیاجیاکان، ھێندەی تر سووردەبین لەپشتگیریکردنیان تاکو زیاتر پەرە بەتوانای داھێنان بدەین کە ماوەی ساڵێکە لەم بوارەدا دەستمان بۆ چەندین پڕۆژە بردووە، ھەر لەشۆڕشی کۆکردنەوەی داتاوە بگرە، ھەتا کۆڕبەندی داھێنان و کارسازی، بەمەبەستی ئەوەی بتوانین بیرۆکەی داھێنەرانەی گەنجانمان لەخەونەوە بکەین بە واقیع و گەنجانمان، نەک تەنھا ببنە خاوەن کاری خۆیان، بەڵکو بتوانن ھەلی کار بۆ گەنجانی تریش دەستەبەر بکەن و ئێمەش ھەمیشە پشتیوان دەبین.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket