riklam

ڕوونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی عەشرەتی تیلەکۆوە

کوردستان 10:34 PM - 2024-02-29
عەشیرەتی تیلەکۆ PUKMEDIA

عەشیرەتی تیلەکۆ

راگەیاندنی عەشرەتی تیلەکۆ رونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوەو رایدەگەیەنن: "چەند پەیج و لاپەڕەی ساختە ی سۆشیال میدیای بێ ئەرزش و نەناسراو بێ هیچ هۆکارێک کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختەو نادروست لەسەر دیوەخانی جەنابی کاک (فەرهاد رەفعەت)سەرۆک عەشرەتی تیلەکۆ، بۆیە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەکەینەوەو ئەو هەواڵانەش بەدرۆ دەخەینەوەو دوورن لەڕاستیەوە".

 

 

دەقی ڕوونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی عەشرەتی تیلەکۆوە...

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان...
خزمان و دۆستان و کەس وکارانی ئازیز...

 
چەند پەیج و لاپەڕەی ساختە ی سۆشیال میدیای بێ ئەرزش و نەناسراو بێ هیچ هۆکارێک کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختەو نادروست لەسەر دیوەخانی جەنابی کاک (فەرهاد رەفعەت)سەرۆک عەشرەتی تیلەکۆ ،وەک ئەوەی هەنگیان لەکلۆری داردا دۆزیبێتەوە،کەگومانمان نیە دەستێکی ڕەش لەگەرمیان وگەرمەسێردا لەهەوڵی تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و تێکدانی یەکڕیزیی سەرۆک هۆزو کەسایەتیەکاندایەو جەنابی کاک (فەرهاد)یان بەئامانج گرتوە کەئەمەش ڕوونە  بۆچی  پیاوە مەزنەکان لەدەسپێکی ئەم بەئامانجگرتنەدان!!!

 

هەربۆیە زووربەتان دەزانن جەنابی کاک فەرهاد جگەلەوەی کەخۆی بەدەیان جار لەلێواری مەرگ گەڕاوەتەوەو برینداربوە، برایەکیشی گیانی بەختکردوە لەشەڕی تیرورستانی د*ا*ع*ش*د*ا...  عەشرەتی تیلەکۆ هەمیشە لەهەوڵی بەرقەرارکردنی یاساداین و خۆمان بەپارێزەری یاسا دەزانین و پاراستنی سەروەریی یاسا بەپاراستنی خاک و نیشتمان دەزانین ودیوەخانی تیلەکۆش بنکەی بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوە و سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەکەینەوەو ئەو هەواڵانەش بەدرۆ دەخەینەوەو دوورن لەڕاستیەوەو ئەوکەسانەش کە کات بەبڵاوکردنەوەی ئەوجۆرەهەواڵانەوە دەکوژن خۆیان دەزانن کوێیان دێشێت و کەسانێکی نزم ئاست و بەتاڵن لەهەموو نەریتێکی کۆمەڵایەتی.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket