riklam

سەعدی پیرە: یەکێتی حزبی سەرجەم پێکهاتەکانە

ی ن ک 09:26 PM - 2024-02-29
وەفدی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرۆکی حزبی یەکێتی بێت نەهرەین-ی نیشتیمانی PUKMEDIA

وەفدی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرۆکی حزبی یەکێتی بێت نەهرەین-ی نیشتیمانی

یەکێتی

لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر سەعدی ئەحمەد پیرە بە ئامادەبوونی هەڤاڵان ڕێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ، نیار عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی سەوز  پێشوازیكرد لە یوسف یەعقوب مەتی سەرۆکی حزبی یەکێتی بێت نەهرەین-ی نیشتیمانی، جۆزیف سڵێوە / جێگری سەرۆک و بەرپرسی هەردوو مەکتەبی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی حزبەکە، هەروەها ئەندامی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نیشتیمانی عیراق.


وەفدی میوان ھیوایان خواست یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام بێت لەداکۆکی کردن لەمافی کەمەنەتەوەکان و سەرخستنی پرۆسەی ئازادی و خزمەت کردنی هەرێمی کوردستان .


دواتر  سەعدی ئەحمەد پیرە ویرای بەخیرھێنانی وەفدی میوان سوپاسی ئەو سەردانەی کردن و پێی راگەیاندن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی تەواوی پێکھاتەکانی کوردستانە و باسی لە زەرورەتی دامەرزاندنی یەکیتی نیشتیمانی كوردستان کرد بۆ ناوچەکە بەتایبەت ئەو ستەم و زۆر دارییەی دەرھەق بەگەلی کورد و نەتەوەکانی تری کوردستان ئەنجامدەدرا، وتیشی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان خۆی بە داكۆكیكاری مافەكانی پێکھاتەکانی کوردستان دەزانێت .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket