riklam

قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی ئەرمینیا: ناسەقامگیری لە بەرژەوەندیدا نییە

کوردستان 06:20 PM - 2024-02-29
قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی ئەرمینیا PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی ئەرمینیا

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران  لەگەڵ ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە و باسی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکان و چەند پرسێکی دیکەش تاوتوێ کران.

کۆبوونەوەکە سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەمە ( ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون.

هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کرد و جەختیان کردەوە لەسەر پتەوکردن و زیاتر بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکاندا، بە تایبەتیش لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، بازرگانی و وەبەرهێنان، کشتوکاڵ، تەندروستی و خوێندنی باڵادا. لەمبارەیەوە گفتوگۆ لەسەر میکانیزم و ڕێوشوێنەکانی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەو بوارانەدا و سودوەرگرتن لە ئەزمونی ئەرمینیا کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بە گشتی کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە ناسەقامگیری ناوچەکە لە بەرژەوەندی هیچ گەلێکدا نییە و پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ رێگریکردن لە قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان، سیاسەتی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەی ئاشتییانە بگرنەبەر.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. جێگری سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن  بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوا هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی عێراقدا بێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket