riklam

قوباد تاڵەبانی: یۆنامی شایەتێکی باوەڕپێکراوە بۆ ڕووداوەکان

کوردستان 05:44 PM - 2024-02-29
قوباد تاڵەبانی و بلاسخارت PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و بلاسخارت

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبویەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٩ شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و جینین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانیانی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەرباس.

لەتەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی کرا و جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە لەڕێی گفتوگۆوە و پشتبەست بەدەستوری عیراق .

جێگری سەرۆکی حکومەت رۆڵی یونامی بەرز نرخاند، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەستیارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان. لە هەمان کاتدا رایگەیاند: یونامی شایەتێکی باوەرپێکراوە بۆ ئەو رووداوانەی لە عێراق و کوردستان روو دەدەن، و لەهەمانکاتدا پێگە نێودەوڵەتیەکەیان بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی دەنگی بێدەنگەکان بگەیەنن بە جیهان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket