riklam

جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە

کوردستان 08:58 PM - 2024-02-27
ئاگرەکەی هەولێر PUKMEDIA

ئاگرەکەی هەولێر

ئێوارەی 27ی2ی2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتۆتەوە و هەرچەندە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام کۆنترۆڵ نەکراوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی PUKMEDIA لە چەند دوکاندارێکی بازاڕەکەوە دەستیکەوتووە، ژمارەیەکی زۆر لەدوکانەکان سووتاون و زیانی ماددی زۆری لێکەوتۆتەوە، بەوتەی ئەو دوکاندارانە:" خاوەنی دوکانەکان کە ئاگریان پێ نەگەیشتوە سەرقاڵی چوڵکردنی دوکانەکانن تا کاڵاکانیان نەسوتێ و قەرەباڵغی و زۆری ئاگرەکە و رەشەبا هۆکاری کۆنترۆڵنەکردنی ئاگرەکەن".

 

هەر بەپێی زانیارییەکان تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ٢٠ شوێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن، و سەرچاوە ناڕەسمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوەیە و بەنزیکەی ٪٣٠ بازاڕەکە سوتاوە و شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر داخراوە.

 

تائێستا چەندجارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتۆتەوە و زیانی ماددی زۆر بەر کاسبکاران کەوتۆتەوە و کە هۆکارەکان بۆ شۆرتی کارەبا گێڕدراونەتەوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket