riklam

کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا جەمال عەبدول بەسەردەکرێتەوە

ی ن ک 02:15 PM - 2024-02-27
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بۆلای مامۆستا جەمال عەبدول PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بۆلای مامۆستا جەمال عەبدول

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ ٢٧ / ٢ / ٢٠٢٤، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی رووناکبیرو پەروەردکار و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا جەمال عەبدولیان کرد .

لەدیدارێکدا رۆڵی مامۆستا جەمال عەبدولیان لە خزمەتکردن بە کایەی رووناکبیرو، کەلتوورو زمان، پەروەردە بەرزنرخاند کە لەهەموو وێستگەکانی ژیانیدا  لەبەرامبەر هەر ئەرکێکدا پێی سپێردرابێت دڵسۆزانەو لێبڕاوانە خزمەتی چاکەی گشتی و هەمووانی کردوە کە هەر ئەوەش وایکرد ببێتە جێ متمانەو خۆشەویست و دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال و بکرێتە یەکەم پارێزگاری دوای ڕاپەڕینی سلێمانی کە لەوبارودۆخە هەستیارانەشدا توانی سەرکەوتووانە خزمەتی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات .

مەکتەبی سکرتارییەت  رێزوپێزانینی بێپایانیان بۆ ئەو مێژوویەی مامۆستا جەمال عەبدول دەربڕی کە لەبوارە جیاکاندا خزمەتیکردوەو جێ دەستی دیاروبەچاوە .

لەبەرامبەردا مامۆستا جەمال عەبدول سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوە و رێزلێنانەی کرد و جەختیکردەوە هەر کارێک لە خزمەتی گشتی و چاکەی هەمووان بێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت و بەئەرکی خۆی زانیوە لەبوارە جیاجیاکاندا خزمەت پێشکەشبکات دوور لەهەر بەرژەوەندییەکی تایبەتی و لە وتەکانیشیدا یادویادەوەرییەکانی سەرۆک مام جەلالیشی بە شکۆوە وەبیرهێنایەوە .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket