riklam

قوباد تاڵەبانی: حەقی هەڵەبجەیە ببێتە سیمبولی ئاوەدانی

کوردستان 09:13 PM - 2024-02-22
سەردانی سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵەبجە نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

سەردانی سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵەبجە

قوباد تاڵەبانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢-٢-٢٠٢٤ قوباد تاڵەبانی جێگری ئەنجومەنی وەزیران، لەسەردانێکیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی پردی تووەقوتمان-یان دانا.

 

دواتر لەپۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" حەقی هەڵەبجەیە کە لە پاڵ ئەوەی سیمبولی قوربانی و مەزڵومییەتی گەلی کوردە، ئەوەندە خزمەت بکرێت کە ببێتە سیمبولی ئاوەدانیش".

راشیگەیاندووە:"ئەمڕۆ لە سەردانەکەماندا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەت و وەفدی حکومەت، بەردی بناغەی پردی تووەقوتمان دانا".

 

هەر لەپۆستەکەدا نوسیویشیەتی:"چەند بڕیارێکیشماندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگاکە، لەوانە؛ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ، دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، دەستکردن بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری هەڵەبجە، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دڤەرە بۆ خزمەتکردنی پارێزگای هەڵەبجە و چەند بڕیاریکی دیکەش".

 

PUKMEDIA













All reactions:
514514


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket