riklam

سەرۆک بافڵ: یاسا شکێنی و دەستدرێژی لەکەس قبوڵناکەین

کوردستان 06:12 PM - 2024-02-12
 سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا رایدەگەیەنێت: "هەر لێپرسراوێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنوری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیەکدا بێت نابێت ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ دەستکەوتی تایبەتی و وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشتی بەکاربهێنێت"، "یان فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان".

 

بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ کە ژمارە 129 یەو رۆژی 15-8-2023 دەرکراوە و کۆپییەکی لەبەردەست PUKMEDIA دایە، دوو خاڵە و کە بەهیچ شێوەیەک رێگەنادرێت هەر لێپرسراوێکی یەکێتی لەهەر ئاست و بەرپرسیارێتییەکی حزبی، رێکخراوەیی، حکومی و سەربازیدا بێت، "ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشی، یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان".

 

لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەشدا هاتووە، "هەر هەڤاڵێکی یەکێتی لەهەر ئاستێکی حزبیدا بێت سەرپێچی لەم شێوەیە بکات، جگە لەوەی روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی سزای توندی حزبی و رێکخراوەیی دەدرێت".

 

بڕیارەکە کە ئیمزای سەرۆک بافڵی لەسەرە چاوەڕوان دەکات، "سەرجەم حزب و لایەنەکانی تر هەمان هەڵوێستیان هەبێت".

 

PUKMEDIA

 

دەقی نوسراوی سەرۆک بافڵ.....

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket