riklam

دەزگای ئاسایش: دەستبەسەر موڵكەكانی كوێخا دێرین دا دەگیرێت

کوردستان 03:21 PM - 2024-02-12
لۆگۆی دەزگای ئاسایش  PUKMEDIA

لۆگۆی دەزگای ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت :" كوێخا دێرین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە  بە پێی مادەی 405  - 31ـی   لە یاسای سزادانی  عیراقی كێشەكەشی لەسەر داواكردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە  لە سەرمایەدارێكی سلێمانی" بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی كەوێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاشكرایدەكات:" دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین  ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی  كە بە زیادەڕۆیی كرابوونە سەر موڵكی گشتی"

 

دەقی رونكردنەوەكەی ئاسایش.......


روونكردنەوەیەك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە 

 

پاش ئەوەی سەعات 12:10 دەقیقەی شەوی  29 لەسەر 30ـی 1ـی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم یانەی كۆمەڵایەتی سلێمانی تەقە لە هاووڵاتی "ئەحمەد كامیل فەقێ" سەرمایەدار كرا و بەهۆیەوە برینداركرا، دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی وردی هێزەكانمان دەستپێكرد، سەرئەنجام لە رۆژی  30ـی 1ـی 2024، بە پپێی مادەی  405  - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەكی و تەقەكەر "ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی" دەستگیركرا.

 

‎دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناو و دەركەوت تۆمەتبارێكی دیكە بە ناوی ئومێد كەمال هاوكاری كردووە كە هاوپیشەیەتی و هەردووكیان پێشمەرگەن لەلای دێرین ئەحمەد  محەمەد، ناسراوە بە كوێخا دێرین و بە بڕیاری ناوبراو تاوانەكەیان كردووە.

 

‎پاشان رۆژی 5ـی 2ـی 2024، تۆمەتبار ئومێد كەمال كە هاوكاری كردووە دەستگیركرا.


‎ئێستا، كوێخا دێرین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە  بە پێی مادەی 405  - 31ـی   لە یاسای سزادانی  عیراقی كێشەكەشی لەسەر داواكردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە  لە سەرمایەدارێكی سلێمانی .

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین  ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی  كە بە زیادەڕۆیی كرابوونە سەر موڵكی گشتی.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket