لەتیف نێروەیی: کۆنفرانسەکان بۆ خۆڕێکخستنەوەی ئەرک و ئۆرگانەکانی یەکێتییە
کوردستان 09:51 AM - 2024-02-12کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان دەڵێت:" لە كۆنفرانسی
مەكتەبی رێكخستندا ئەوەی كە هەر زوو سەرنجی بەشداربووانی كۆنفرانسەكەی راكێشا
یەكلاییكردنەوەی پرسی ئەنجومەنی راوێژكاران و پشتیوانی بوو كە تا رادەیەك دوو
ئەنجومەنی بێ ئەرك بوون و خۆیان بە فەرامۆشكراو دەزانی، لەڕێی كۆنفرانسەوە،
سەرلەنوێ ئەو دوو ئەنجومەنە لە چوارچێوەی بەشێكی نوێدا بە ناوی بەشی ئەنجومەنی
پشتیوانی رێكدەخرێن و دوو ئەركی گرنگ و كاریگەر بە هەڤاڵانی ئەو ئەنجومەنە
دەسپێردرێن ".
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوتارێکدا بە ناونیشانی هەڵوەستەیەك لەسەر
كۆنفرانسی راگەیاندن و رێكخستن کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە
رایدەگەیەنێت:" ئەنجامدانی كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن و مەكتەبی رێكخستن، پرۆسەیەكە خۆی
لە جێبەجێكردنی راسپاردە و بڕیارەكانی كۆنگرەی پێنجەمدا دەبینێتەوە، لەرووی
پراكتیزەكردنەوە دەكەوێتە خانەی تەواوكاری كۆنگرەی پێنجەم، چونكە ئەركی سەرلەنوێ
رێكخستنەوەوی پەیكەری ئۆرگانەكان و دانانی نەخشە و رێكارێكی نوێی كاری ئۆرگانی كە
لەگەڵ هەلومەرج و قۆناغی ئێستادا گونجاو بێت و ببێتە فاكتەری كۆكردنەوە و
رێكخستنەوەی توانا مرۆییەكان و سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەیان، ئەم ئەركە دیموكراسی و
رێكخراوەییەش بۆ خودی ئۆرگانەكان بەجێ هێڵراوە و ئەم ئامانجەش تەنها بە ئەنجامدانی
كۆنفرانسی ئۆرگانەكان دێتەدی".
دەشڵێت:" لەكاتی
بەڕێوەچوونی هەردوو كۆنفرانسدا، زۆربەی ئەندام و بەشداران بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە
بەشدارییان لە لیژنەكاندا دەكرد و ئومێدێكی گەورەیان بۆ كۆنفرانسەكان و پاشانیش بۆ
دەرەنجام و راسپاردەكانی هەڵچنیبوو، دیدێكی وا هەبوو كە كۆنفرانسەكان
گۆڕانكارییەكی گەورە بە دوای خۆیاندا دەهێنن و چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كۆی كێشەكان
فەراهەم دەكەن، هاوکات پەیام و سیاسەتی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەڕێی میدیای رەسمی یەكێتیەوە بە رایگشتی دەگات و هەر لەڕێی میدیاوە رایگشتی حزبی
بۆ هەڵبژاردن و پرسە جۆراوجۆرەكان دروست دەكات و سیاسەتی راست و دروستی یەكێتی
شیدەكاتەوە و بەرگری لێ دەكات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
03:20 PM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
10:59 AM - 2024-09-18 -
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: توانیمان مووچەی خانەوادەی شەهیدان زیادبکەین
09:48 PM - 2024-09-17
ئەمانەش ببینە
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
10:33 AM - 2024-09-18
سەندیکا و رێکخراوەکان: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە
09:43 AM - 2024-09-18
د. بڕیار رەشید: یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە
05:52 PM - 2024-09-17
قادر عهزیز دهبێته یاریدهدهری سهرۆكی یهكێتی
03:34 PM - 2024-09-17
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
کوردستان 10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
ی ن ک 03:20 PM - 2024-09-18 -
سەرۆكی بافڵ: هەرێم پێویستی بە حوكمڕانییەكی دادپەروەرو خزمەتگوزارە
ی ن ک 02:51 PM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ نزار ژاژڵەیی
پرسەنامە 11:05 AM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
کوردستان 10:59 AM - 2024-09-18 -
پێکەوە بۆ یەکێتی، هەڵبژاردن تا سەرکەوتن
بیروڕا 10:57 AM - 2024-09-18 -
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
کوردستان 10:33 AM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ مونیر سەلیم
پرسەنامە 10:05 AM - 2024-09-18