هەڵوەستەیەك لەسەر كۆنفرانسی راگەیاندن و رێكخستن
بیروڕا 09:34 AM - 2024-02-12لەتیف نێروەیی
لەتیف نێروەیی
ئەنجامدانی كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن و مەكتەبی رێكخستن، پرۆسەیەكە خۆی لە جێبەجێكردنی راسپاردە و بڕیارەكانی كۆنگرەی پێنجەمدا دەبینێتەوە، لەرووی پراكتیزەكردنەوە دەكەوێتە خانەی تەواوكاری كۆنگرەی پێنجەم، چونكە ئەركی سەرلەنوێ رێكخستنەوەوی پەیكەری ئۆرگانەكان و دانانی نەخشە و رێكارێكی نوێی كاری ئۆرگانی كە لەگەڵ هەلومەرج و قۆناغی ئێستادا گونجاو بێت و ببێتە فاكتەری كۆكردنەوە و رێكخستنەوەی توانا مرۆییەكان و سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەیان، ئەم ئەركە دیموكراسی و رێكخراوەییەش بۆ خودی ئۆرگانەكان بەجێ هێڵراوە و ئەم ئامانجەش تەنها بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی ئۆرگانەكان دێتەدی.
لەرووی رێكخراوەییەوە مەكتەبی رێكخستن بە شادەماری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەژمار دەكرێت، چونكە لەرووی ژمارەی ئەندامەكانیەوە بە بەراورد بە كۆی ئۆرگانەكانی تری یەكێتی، زۆرترین ئەندامی هەیە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان و هەندێ پارێزگای دیكەی عێراق و تەنانەت لە تاراوگەش، هەمدیس لەرووی بارەگاو و فرە ئۆرگانی، بەهۆی مەڵبەند و كۆمیتەكانەوە زۆرترین بارەگای هەیە، هەروەها پەیوەندییەكی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ هەموو ئۆرگانەكانی دیكەی یەكێتی، بۆردی راگەیاندنیش دیسانەوە یەكێكە لە ئۆرگانە گرنگ و كاریگەرەكان و دەنگ و رەنگی یەكێتی بە رایگشتی حزبی و جەماوەریی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و جیهان دەگەیەنێت.
پەیام و سیاسەتی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێی میدیای رەسمی یەكێتیەوە بە رایگشتی دەگات و هەر لەڕێی میدیاوە رایگشتی حزبی بۆ هەڵبژاردن و پرسە جۆراوجۆرەكان دروست دەكات و سیاسەتی راست و دروستی یەكێتی شیدەكاتەوە و بەرگری لێ دەكات. بۆیە كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن و بۆردی راگەیاندن كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر هەموو ئۆرگانەكانی دیكەی یەكێتی و دەبێتە سەرەتایەكی ئەرێنی بۆ خۆسازدانەوەی تەواوەتی لەكایەی ژیانی حزبی و رێكخراوەییدا.
ئەنجامدانی كۆنفرانس لەنێوان ئومێد و نائومێدی دا
لەكاتی بەڕێوەچوونی هەردوو كۆنفرانسدا، زۆربەی ئەندام و بەشداران بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە بەشدارییان لە لیژنەكاندا دەكرد و ئومێدێكی گەورەیان بۆ كۆنفرانسەكان و پاشانیش بۆ دەرەنجام و راسپاردەكانی هەڵچنیبوو، دیدێكی وا هەبوو كە كۆنفرانسەكان گۆڕانكارییەكی گەورە بە دوای خۆیاندا دەهێنن و چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كۆی كێشەكان فەراهەم دەكەن، بەڵام رێژەیەكی كەمیش دوودڵبوون لەوەی كە ئەنجامدانی كۆنفرانسەكان بتوانن خواستەكانیان بێنێتەدی و دەیان گوت: "تۆ بڵێی كۆنفرانسەكەمان هیچی لێ شینبێت؟" خۆ هەندێ هەڤاڵیش دەیانگوت: "كۆكردنەوەی ئەم هەموو هەڤاڵانە كە لە سنوری هەموو پارێزگاكان هاتوون، خۆی لە خۆیدا هەنگاوێكی ئەرێنییە".
هەرچەندە هێشتا زووە كە بتوانین هەڵسەنگاندنێكی ورد و بابەتیانە بۆ ئەنجامی كۆنفرانسەكان بكەین و ئەو ئەنجامەش بكەینە بناغەی بەراوردێكی هەمەلایەنە لەنێوان قۆناغی پێش كۆنفرانس و دوای كۆنفرانس بۆ هەردوو ئۆرگانی بۆردی راگەیاندن و مەكتەبی رێكخستن، چونكە هێشتا راسپاردەكانی كۆنفرانسەكان بە تەواوەتی نەكەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە جێبەجێكردنیان پێویستی بە كات و دەرفەتێكی دیاریكراو هەیە و بەشێك لە راسپاردەكان پێویستی بە بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی هەیە، هاوكات بەشێكیان پێویستی بە هاوكاری مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی هەیە، لەهەمانكاتدا بەشێكی دیكەیان پەیوەستن بە خودی دەسەڵاتی هەردوو ئۆرگانی مەكتەبی رێكخستن و بۆردی راگەیاندن. ئەوەی پەیوەستە بە خودی ئۆرگانەكانیش دیسان پێویستی بە كاتێكی دیاریكراو هەیە، تاوەكو بەپێی پلانێكی دیاریكراو جێبەجێ دەكرێت، بەڵام هەندێ خاڵی ئەرێنی وەك سەرەداوی سەرەتایی پێمان دەڵێن: (بەڵێ ئەنجامی كۆنفرانسەكان بە رێژەیەكی دیاریكراو ئەرێنی دەبێت).
ئاشتكردنەوەی سەدان كادیری رێكخستن و بەگەڕخستنی چەندین قەڵەمی بەتوانا
ـ راسپاردەیەكی بۆردی راگەیاندن تایبەتە بە كۆكردنەوە و بەگەڕخستنی توانا مرۆییەكانی بواری راگەیاندن و بەشێكی ئەم راسپاردەیە كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەدوای كۆنفرانسەوە سێ گۆشەی گرنگی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بە قەڵەمی سێ نووسەری دیاری كورد لە ئێستادا كەوتوونەتە بەر دیدی خوێنەران كە پێشتر ئەو سێ قەڵەمە لە میدیای یەكێتی دابڕابوون و چاوەڕوان دەكرێت چەندین قەڵەمی دیكە لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەست بەكار ببن.
ـ سنورداركردنی هەواڵی تەشریفاتی و بروسكەی پرسە و پیرۆزباییەكان لەسەر لاپەڕەی رۆژنامە و شاشەی تەلەفزیۆنەكانی یەكێتی بە بەرهەمی كۆنفرانسەكە دادەنرێت. هەروەها لە ئایندەیەكی نزیكدا لەرووی پەیكەربەندی و پەیامی میدیاییەوە پرۆسەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و گۆڕانكارییەكان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان دەردەكەون.
سەبارەت بە كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستنیش ئەوەی كە هەر زوو سەرنجی بەشداربووانی كۆنفرانسەكەی راكێشا یەكلاییكردنەوەی پرسی ئەنجومەنی راوێژكاران و پشتیوانی بوو كە تا رادەیەك دوو ئەنجومەنی بێ ئەرك بوون و خۆیان بە فەرامۆشكراو دەزانی. لەڕێی كۆنفرانسەوە، سەرلەنوێ ئەو دوو ئەنجومەنە لە چوارچێوەی بەشێكی نوێدا بە ناوی بەشی ئەنجومەنی پشتیوانی رێكدەخرێن و دوو ئەركی گرنگ و كاریگەر بە هەڤاڵانی ئەو ئەنجومەنە دەسپێردرێن. ئەویش ئەركی چاودێریكردن و هەڵسەنگاندنی كاروباری ئۆرگانەكانی رێكخستنە لە سنوری مەڵبەند و كۆمیتەكان، كە رۆڵی پەرلەمانی حزبیی لە سنوری ئۆرگانەكانی خۆیان دەبینن. بەم رێكار و ئەركە نوێیە نەك هەر كۆتایی بە نیگەرانییەكانی سەدان كادیری سنوری مەڵبەند و كۆمیتەكان دێت، بەڵكو ئەو سەدان كادیرە دەبنە كارەكتەری سەرەكی لە بەجێگەیاندنی ئەركە حزبیەكان. دەتوانین بڵێین قەبارە و سەنگی کۆنفرانس کە زۆرترین هەڤاڵی ئۆرگانەکان تێیدا بەشدار بوون، بێ کەم و کوڕی و وردە گلەیی نابێت، بەڵام رادەی دەستکەوت و لایەنە ئەرێنییەکانی بەرەو گەیشتن بە ئامانج ئاراستەمان دەکات، بەتایبەت كۆنفرانسێك كە بتوانێت سەدان كادیری رێكخستن ئاشتیان بكاتەوە و بە فۆرمێكی نوێ رێكیان بخات و بەرەو جێبەجێكردنی ئەركێكی ئۆرگانی ئاراستەیان بكات، هەروەها كۆنفرانسێك كە بتوانێت چەندین قەڵەمی دیار و بەتوانا ئاشت بكاتەوە و سەرلەنوێ رێكیان بخات و بۆ خزمەتكردنی پەیام و سیاسەتی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەگەڕییان بخات، بەدڵنیاییەوە ئەو كۆنفرانسە بە كۆنفرانسێكی بەرهەمدار و سەركەوتوو ئەژمار دەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
03:20 PM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
10:59 AM - 2024-09-18 -
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: توانیمان مووچەی خانەوادەی شەهیدان زیادبکەین
09:48 PM - 2024-09-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:57 AM - 2024-09-19 فراكسیۆنی یەكێتی داوای هاوتاكردنی مووچەی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر دەكات
سەرۆكی بافڵ: هەرێم پێویستی بە حوكمڕانییەكی دادپەروەرو خزمەتگوزارە
02:51 PM - 2024-09-18
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
10:33 AM - 2024-09-18
سەندیکا و رێکخراوەکان: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە
09:43 AM - 2024-09-18
د. بڕیار رەشید: یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە
05:52 PM - 2024-09-17
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
کوردستان 10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
ی ن ک 03:20 PM - 2024-09-18 -
سەرۆكی بافڵ: هەرێم پێویستی بە حوكمڕانییەكی دادپەروەرو خزمەتگوزارە
ی ن ک 02:51 PM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ نزار ژاژڵەیی
پرسەنامە 11:05 AM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
کوردستان 10:59 AM - 2024-09-18 -
پێکەوە بۆ یەکێتی، هەڵبژاردن تا سەرکەوتن
بیروڕا 10:57 AM - 2024-09-18 -
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
کوردستان 10:33 AM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ مونیر سەلیم
پرسەنامە 10:05 AM - 2024-09-18