riklam

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەیەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

کوردستان 06:58 PM - 2024-02-10
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پیرۆزبایی یادی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کورد لەسەرجەم نوسەران و ئەندامانی یەکێتییەکە دەکات.

 

دەقی پەیامەکە....

 

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد

لە یادی ٥٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، چەپکە گوڵی و رێز و پێزانینتان پێشکەش دەکەم و گەرمترین پیرۆزباییش ئاڕاستەی ئێوە و سەرجەم نووسەرانی کورد دەکەم.

 

لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و شکۆوە، یادی قەڵەمە بەبڕشت و لێهاتووەکانی دەستەی دامەزرێنەر، ڕەوانشادان: د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، د. نەسرین فەخری، د. کاوس قەفتان، د. ئیحسان فوئاد، د. مارف خەزنەدار، جەمال بابان، خالید دلێر، محەمەدی مەلا کەریم، کاکەمەم بۆتانی و نوری عەلی ئەمین، دەکەینەوە. هیوای تەمەندرێژی و لەشساغیش بۆ مامۆستا حسێن عارف دەخوازین.

 

تێکۆشان و ڕۆڵی بەرچاوی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، بۆ هەموولایەک ڕوون و ئاشکرایە. لەم قۆناغەشدا کە سۆشیال میدیا، هەژموونێکی بەرچاوی هەیە، سەرباری لایەنە ئەرێنییەکانی، سەکۆیەکیشە بۆ بڵاوکردنەوەی بیری دواکەوتووانە و پاشەکشەکردن بە هەموو ئەو بەها باڵایانەی نووسەران و رۆشنبیرانی کورد بە درێژایی سەدەیەکە لەپێناویدا رەنج و شەونخونییان کێشاوە.
هەربۆیە ئەرکی یەکێتیی نووسەران و هەموو نووسەر و رۆشنبیرانی کورد لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و داکۆکیکردن لە بەها باڵاکان و برەودان بە کلتوری رەخنەگرتنی بابەتییانە،  لە هەموو کات قورسترە.
لەم چوارچێوەیەشدا و بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ نووسەران تا بتوانن رۆڵی کاریگەری خۆیان ببینن،  پابەندین بە پرەنسیپی ( دابینکردنی نان و ئازادی بۆ نووسەران) کە سەرۆک مام جەلال ئێمەی لەسەر پەروەردە کردووە. رەنگە لەم بوارەدا لە ساڵانی رابردوودا کەمتەرخەمی و کەموکوڕی هەبووبێت، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین دۆخێکی گونجاو و شایستە بۆ نووسەران و رۆشنبیرانمان دابین بکەین تا بتوانن بە نووسین و رەخنەکانیان هەموو لایەکمان بەرچاوڕوونتر بکەن بەرەو داهاتوویەکی باشتر و گەشتر.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket