riklam

ماڵپەڕێكی تایبەت بە كاروچالاكییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكرێتەوە

کوردستان 08:52 PM - 2024-02-09
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

ماڵپەڕێكی تایبەت بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی كار و چالاكییەكان قوباد تاڵەبانی دەكرێتەوە كە چوار بەشی سەرەكی لەخۆدەگرێت و هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕەكەوە بیرۆكە و پێشنیارەكانیان بگەیەننە قوباد تاڵەبانی.

ماڵپەڕەكە لە سێ بەشی سەرەكی پێكهاتووە كە بریتین لە:


بەشی دەربارە

 

ئەم بەشەی ماڵپەڕە تایبەتەكەی قوباد تاڵەبانی پڕۆفایل و دیدگاو دەستكەوتەكانی قوباد تاڵەبانی لەخۆ دەگرێت.

 

بەشی میدیا

 

لەم بەشەدا هەواڵی هەفتانەی كارو چالاكییەكانی قوباد تاڵەبانی بەشێوەی ڤیدیۆ بڵاودەكرێنەوە، هاوكات سەرجەم ئەو وتارانەی قوباد تاڵەبانی لە كۆڕو كۆبوونەوە جیاوازەكاندا پێشكەشی كردوون، بە شێوەی ڤیدیۆی كوالێتی بەرز بڵاودەكرێنەوە.

 

بەشی گەلەری

 

هەواڵی رۆژانەو وێنەی چالاكییەكانی قوباد تاڵەبانی لەبەشی گەلەریدا بڵاودەكرێتەوە، هاوكات ئەو میدیایانەی دەیانەوێت هەواڵەكانی قوباد تاڵەبانی روماڵ بكەن، لەم بەشەدا وێنەی چالاكییەكانیان بە كوالیتی بەرز دەستدەكەوێت.

 

بەشی بەشداربە

 

كۆتا بەشی ماڵپەڕەكە بریتییە لە بەشی بەشداربە، تۆی هاووڵاتی هەر بیرۆكەو پێشنیارێكت هەیەو دەتەوێت قوباد تاڵەبانی لێ ئاگادار بكەیتەوە دەتوانیت لەڕێگەی ئەم بەشەوە پەیوەندی پێوە بكەیت.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ماڵپەڕەكە سەردانی ئەم لینكە بكە:

 

www.qubadtalabani.krd

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket