riklam

قوباد تاڵەبانی: پشت بە توانای گەنجان ببەسترێت

کوردستان 05:05 PM - 2024-02-08
قوباد تاڵەبانی و سنچۆل لیم PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و سنچۆل لیم

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە سنچۆل لیم کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی ( پێنج شەمە، ٨ی شوبات) لە هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و پیشەسازی و گەشتیاریدا. ئاڵوگۆڕی بیروڕاش کرا لەبارەی چۆنییەتی سودوەرگرتنی هەرێم لە ئەزمونی سەرکەوتووی گەشەسەندنی ئابوریی کۆریای باشور.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی هەمەجۆرکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و پشتبەستن بە توانای گەنجان لە بوارەکانی داهێنان و تەکنەلۆجیا.

 

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی تێڕوانینی خۆی لەبارەی باشکردنی پرۆسەی حکومڕانی و پێشخستنی ئابووریی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، داواشیکرد کۆریای باشور هاوکاریی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات بەتایبەتی لەڕێگەی بەشداریکردنی شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket