riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات

کوردستان 03:05 PM - 2024-02-08
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

یەکێتی

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت:"بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژێک لە مانگی ٥ دیاریدەکرێت، ئەگەر هیچ بەربەست و گرفتێک روونەدات".

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد  و وتی:" بەپێی ئەو دەسەلەتەی دراوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان  رۆژێک لە مانگی ٥ دیاریدەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر هیچ بەربەست و گرفتێک روونەدات".

هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەتنێکی ریشەیی

وتیشی:" وەفدی هەرێمی کوردستان و عیراق هەوڵی زۆریانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەوتۆ نەدراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لەنێوانماندا هەیە".

هێزی پێشمەرگە یەکدەگرێتەوە

سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە، جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند:" یاداشتێک هەیە کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمریکییەکانەوە ئیمزاکراوە، لە ماوەیەکی دیاریکراودا هێزی پێشمەرگە یەکدەگرێتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە".


دژی هەموو جۆرە شەڕ و پێکدادانێکین

سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچەکە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:"بەگشتی ئەو باوردۆخەی ئێستا لە عیراقدا هەیە بەتەنها عیراق نییە و بەڵکو ناوچەکە بە گشتی لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە، بۆیە هەموومان دژی هەموو جۆرە شەڕ و پێکدادانێکین و  پێویستمان بە ئارامی و ئەمنیەت و ئاسایش هەیە، ئەمڕۆ نە هەرێمی کوردستان و نە خەڵکی عیراق پێویستییان بە شەڕ نییە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket