riklam

كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن كۆتاییهات

کوردستان 12:15 PM - 2024-02-08
سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن PUKMEDIA

سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دووەمین كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن بەسەركەوتوویی كۆتاییهات و راپۆرتی هەشت لیژنە كە ئامادەكرابوون خرایە بەردەم كۆنفرانس و لەوتەیەكیشدا سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن رایگەیاند: "لە راپۆرتی لیژنەكاندا گرفت و كێشەكانی بەردەم كاری رێكخراوەیی خرانەڕوو، هاوتەریبیش چارەسەرو گەشەپێدانی كاری رێكخراوەیی بۆ رێكخستنیكی سەردەمیانە دەستنیشان كراون".

 

سەركەوت زەكی: گرفتەكانی بەردەم كاری رێكخراوەیی دەستنیشانكران

سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتاری كۆتایی كۆنفرانسەكەی خوێندەوەو رایگەیاند: "لەدووەمین كۆنفرانسی مەكتەبەكەماندا 470 ئەندام بەشداری كۆنفرانسەكەیان كردو  بەسەر هەشت لیژنەدا دابەشبوون، كە پێكهاتبوون لە لیژنەكانی (پەیكەر بەندی، نەخشە رێگای نوێ، بەشداری گەنجان و ژنان، ئەنجومەنی پشتیوانی مەڵبەندەكان، كاری رێكخراوەی لە ناوەندە زانستییەكان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێداویستییە كارگێڕییەكان، پەرەپێدانی توانای كادر)". 

 

راشیگەیاند: "لە لیژنەكاندا گرفت و كێشەكانی بەردەم كاری رێكخراوەیی خرانەڕوو، هاوتەریبیش چارەسەرو گەشەپێدانی كاری رێكخراوەیی بۆ رێكخستنیكی سەردەمیانە لە چەندین راپۆرتدا دەستنیشان كران".

 

لەسەر رێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوامدەبین

 

لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی راگەیاند: "پشتیوانی بەردەوامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، گڕوتینی زیاتریان بە كۆنفرانسەكەدا، بەڵێنیش دەدەین، لەسەر رێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال و خوێنی شەهیدان درێژە بە كاری رێكخراوەیی بدەین".

 

پەیامی کۆتایی کۆنفرانسی دووەمی مەکتەبی ڕێکخستن

- هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
- تێکۆشەرانی خەباتی ڕێکخراوەیی لە هەموو قۆناغ و لە هەموو ئاستەکاندا، لە قۆناغی ڕێکخستنی نهێنی تا زیندان، تا تێکۆشانی حزبایەتی لە کوردستانی ئازاد دا. هەڤاڵانی دێرین تا هەڤاڵانی تازە پەیوەستبوو بە  ڕێبازیی پیرۆزی یەکێتیی بوونەوە. 
- بە شانازی و بە ئومێدێکی زۆرەوە بە دوا ڕۆژی هەڤاڵێتی و پێکەوە کارکردن و گەشەپێدانی ڕێکخستنەکانی حزبی شەهیدانەوە ، وەک بەشێک لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم ڕۆژانی (6-7-8)ی شوباتی 2024 لە ژێر دروشمی
 ( میتۆدێکی نوێ بۆ ڕێکخستنێکی سەردەمیانە ) مەکتەبەکەتان، مەکتەبی ڕێکخستن، کۆنفرانسی گشتی خۆی سازکرد، دوای سێ ڕۆژی گفتوگۆی هەڤاڵانە، دیموکراتیانە و بەرپرسانە گەڵاڵەی کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیازی تازەگەرانەی کردووە کە بۆ مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڤاڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بەرزی دەکاتەوە بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی و ئینجا پەسەندکردنی .


کۆنفرانسی گشتی دوای کۆمەڵێک مینی کۆنفرانس و کۆبوونەوەی فراوانی ئۆرگانەکانی ڕێکخستن هات، ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە بیر و هزری دەوڵەمەندی هەڤاڵان و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڤاڵانی (مەکتەبی سیاسیی ، سەرکردایەتی ،  تێکۆشەران ، ئەکادیمی و هەڤاڵانی بە ئەزموونی کاری ڕێکخراوەیی) کە ژمارەیان (470) ئەندامی کۆنفرانس بوون و بەسەر هەشت لیژنەدا دابەشبوون، بەم شێوەیەی خوارەوە: 

• لیژنەی پەیکەربەندی (237) هەڤاڵ بەشداربوون. 
• لیژنەی نەخشە ڕێگای نوێ (99) هەڤاڵ بەشداربوون. 
• لیژنەی بەشداری گەنجان و ژنان (92) هەڤاڵ بەشداربوون. 
• ئەنجومەنی پشتیوانی مەڵبەندەکان (90) هەڤاڵ بەشداربووون.  
• کاری ڕێکخراوەیی لە ناوەندە زانستییەکان (88) هەڤاڵ بەشداربوون. 
• هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (108) هەڤاڵ بەشداربوون. 
• پێداویستییە کارگێڕییەکان (52) هەڤاڵ بەشداربوون. 
• پەرەپێدانی توانای کادر (224) هەڤاڵ بەشداربوون. 

لە هەر هەشت لیژنەدا هەموو گرفتەکانی کاری ڕێکخراوەیی و ئەزموونەکانی سەرکەوتن و پاشەکشێ و هەموو ئومێدەکانی نوێکردنەوە و پەرەپێدانی ڕێکخستن و گەشەپێدانی، بوون بە هەوێنی دیالۆگ و پەیپەری ڕاستکردنەوە و پێشنیازی بەجێ لە خزمەتی ڕێکخستنی داهاتووماندا. 

 هەڤاڵان؛

 وێڕای هەڤاڵانی بەشدار لە لیژنەکان و سەرەڕای سەدان پێشنیاز و ڕاپۆرتی بەجێ‌، پشتیوانی بێ درێغی سەرۆکی یەکێتیی و هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەم کۆنفرانسە بە سەربەرزی و ئومێدێکی زۆر و بە گیانی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ڕێڕەوی خەباتی حزبایەتی و هەمەلایەنەی یەکێتیی کارەکانی خۆی تەواو کرد، بەڵێنی بە جەماوەری یەکێتیی و بە خوێنی  شەهیدان داوە، لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوام بێت. بۆ پێشەوە بەرەو ڕێکخستنێکی سەردەمیانەی کارا و کاریگەر کە یەکێتیی بکاتەوە بە ژمارە یەک لە کایەی سیاسی، کایەی حوکمڕانی و کایەی سەرخستنی ستراتیژی کوردستان (ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین). 

سڵاو لە ڕۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال. 
نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
سڵاو لە یادو بیرەوەری بیست و یەک ساڵەی شەهیدان (شەوکەتی حاجی مشیر،  حیکمەتی حاجی عوسمان و سەردار غەفوور). 
بە قەولی سەرۆک مام جەلال (ئێوەش هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن). 


مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
2024-2-8
قەڵاچوالان

 

رۆژی سێ شەممە 6-2-2024 دووەمین كۆنفرانسی گشتی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دروشمی (میتۆدی نوێ بۆ رێكخستنێكی سەردەمیانە) دەستیپێكرد، كە یەكێكە لە راسپاردەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.

مەبەست لە ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە، گۆڕانكاری لە كاری رێكخراوەیی و هەیكەلی ئۆرگانەكانی مەكتەبی رێكخستن بوو، لەو چوارچێوەیەشدا راپۆرتی كۆتایی لیژنەكان لەڕێگەی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنەوە ئاڕاستەی سەرۆكی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دەكرێن.


PUKMEDIA

 

 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket