riklam

كۆتا رۆژی كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن بەڕێوەدەچێت

کوردستان 09:14 AM - 2024-02-08
کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن PUKMEDIA

کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

كۆتا رۆژی دووەمین كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن بەڕێوەدەچێت و راسپاردەو پێشنیارە ئامادەكراوەكان و  بەلاغی كۆتایی كۆنفرانس و راسپاردەكان دەخوێندرێنەوەو راپۆرتە ئامادەكراوەكانی لیژنە تایبەتەكانی كارنامەی مەكتەب، ئاڕاستەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دەكرێن بۆ چاكسازی لە بەرنامەی كاردا.

ئەمڕ‌ۆ پێنج شەممە 8-2-2024 سێیەمین رۆژی دووەم كۆنفرانسی گشتی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دروشمی (میتۆدی نوێ بۆ رێكخستنێكی سەردەمیانە) بەڕێوەدەچێت، كە یەكێكە لە راسپاردەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی و ماوەی سێ رۆژە بەردەوامە، خوێندنەوەی راسپاردەو پێشنیارە ئامادەكراوەكان و  بەلاغی كۆتایی كۆنفرانس و راسپاردە و پێشنیارەكان و وتەی كۆتایی كۆنفرانسیش لە قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت.

پەیڕەوی ناوخۆ و مەكتەبی رێكخستن

 

بەپێی پەیڕ‌ەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بە مەكتەبی رێكخستن، لەمادەی 38 خاڵی یەكەمدا هاتووە، (مەكتەبی رێكخستن ئەركی بەڕ‌ێوەبردنی كاروباری رێكخستن لەناوەوەو دەرەوەی وڵات لە ئەستۆ دەگرێت)، هەروەها لەخاڵی دووەمی هەمان ماددەدا هاتووە، (بەهۆی تایبەتمەندی مەكتەبی رێكخستن و سروشتی كارو ئەركەكانی دەكرێت ژمارەیەك ئەندام مەكتەبی هەبێت، كە لە 11 ئەندام تێپەڕ‌ نەكات).

لە ماددەی 39ی پەیڕ‌ەوی ناوخۆشدا ئاماژە بەوەكراوە، (پێویستە مەكتەبی رێكخستن بەپێی پێویست مەڵبەند لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم و عیراق بكاتەوە)، ئەمە جگە لەوەی لە ماددەی 40دا هاتووە، (مەكتەبی رێكخستن بۆی هەیە لە كۆنفرانسدا رێكخستن و ئۆرگانەكانی خۆی رێكبخاتەوەو سنورو شێوازی كارو پەیكەرو ئەرك و دەسەڵاتی ئۆرگانە جیاوازەكانی بە رەچاوكردنی ناوەندەكانی تۆماری دەنگدەران دیاری بكات)، هەروەها لە ماددەی 41 دا ئاماژە بەوە دراوە، (كە مەڵبەندەكان باڵاترین ئۆرگانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن، لە سنورێكی جوگرافیای دیاریكراودا).

رۆژی سێ شەممە 6-2-2024 دووەمین كۆنفرانسی گشتی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دروشمی (میتۆدی نوێ بۆ رێكخستنێكی سەردەمیانە) دەستیپێكرد، كە یەكێكە لە راسپاردەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامە و تێیدا كاری رێكخراوەیی و هەیكەلی ئۆرگانەكانی مەكتەبی رێكخستن رێكدەخرێنەوە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket