riklam

ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات

کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07
ئاراس محەمەد ئاغا PUKMEDIA

ئاراس محەمەد ئاغا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆکی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق رایدەگەیەنێت، "یەکێتی دەنگەکانی لە نەینەوا زیاد دەکات و مۆدیلی زۆرینە و حزبی قاید کۆتایی دێت".

ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بە راگەیاندنەکانی یەکێتی وت: "یەکێتی لە نەینەوا لەسەدا سەد دەنگەکانی زیاد دەکات بەشێوەیەك لە رێزبەندی سێیەم دا دەبێت".

"پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەدا پەنجای کورسیەکانی لەدەست دەدات و حەفتا لەسەدی پۆستە خۆجێکانی لەپارێزگای نەینەوا لەدەست دەدات"، ئاراس محەمەد ئاغا وادەڵێت.

وتیشی: "حزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات لەسەدا حەفتای کورسیەکانی لەدەست دەدات، پێکهێنانی حکومەتی خۆجیی لەپارێزگای نەینەوا دەبێت بە تەوافقی بێت چونکە مۆدیلی زۆرینە و حزبی قاید لە بەرواری ١٢/١٨ کۆتایی دێت و کورسیەکان کە ژمارەیان (٢٦) کورسی دەبێت لە نێوان دە قەوارە و هاوپەیمانی سیاسی دابەش دەبێت ".

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە نەینەوا، لەگەڵ (حزب الرفعة الوطنی) هاوپەیمانێتی بەناوی هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا هەیە و بە ژمارە ١٣٤ بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكات، هەروەها هاوپەیمانێتییەکە ٥٢ كاندیدی هەیە كە كەسانی پسپۆڕ و شارەزان، لەپەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەواشدا هاتووە، "پارێزگای نەینەوا لەرووی پێكهاتەی دانیشتوان عیراقێكی بچوككراوەیە، بۆیە پێویستی بە ئیدارەیەكی ناوخۆییە كە خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكانی بكات، ئیدارەیەك سەرچاوەی سەقامگیری سیاسی و كارگێڕی وكۆمەڵایەتی بێت لەپارێزگاكە، نەینەوا لەسەرجەم پێكهاتەكانی دروستبووە، بۆیە ئەستێرەی ئەم پارێزگایە بەتەواوی پێكهاتەكان لەهەموو هەڵوێست وبارورۆخەكاندا دەگەشێتەوە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket