riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە

ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ PUKMEDIA

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

بەمەبەستی دەربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە، ئەمڕۆ کوڕانی شەهید سیروان دێڕەشەیی مەراسیمێکیان بۆ خزمانی گوندی دێڕەشە رێکخست، کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەی مەراسیمەکە بوو.

لە میانی مەراسیمەکەدا کە هەڤاڵان مستەفا چاڵاوی و رەوەند مەلا مەحمود ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەی بوون، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتارێکی پێشکەش کردو سوپاسی رێکخستنی ئەو مەراسیمەی کرد و رایگەیاند: "دڵخۆشین کە ئەمڕۆ بە شانازییەوە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان پاڵپشت و پشتیوانن بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە بەژمارە ١٤٢".

"دوێنێ ئێوەی سەربەرز بە خوێن، بە خەبات و قوربانیدان بەرگریتان لە کەرکووک دەکردو خاکی پیرۆزی کوردستانتان پاراست، ئەمڕۆش بە دەنگەکانتان دووبارە کوردستانی بوونی کەرکووک دەسەلمێننەوەو بۆ یارو نەیاری دەسەلمێنن کە کەرکووک کوردستانییەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە"، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وای وت.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: کوردستانیبوونی کەرکوک بە دەنگدان دەسەلمێندرێتەوە

هەمان رۆژ لە چەمچەماڵ بە مەبەستی هاندانیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پارێزگاکان، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتی ژمارەیەک کۆبوونەوەی کردو لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان کۆبووەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ هانی هەمووانی دا بەگڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە.

"کاتێکی زۆر کەمی ماوە بۆ ئەوەی کەرکوکییە رەسەنەکان بە دەنگەکانیان دووبارە کوردستانیبوونی کەرکووک بسەلمێننەوەو دەنگ بەو یەکێتییە بدەن کە هێزی رۆژانی تەنگانەیە بۆ کەرکوکییەکان"، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وایوت.

هەر ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە چەمچەماڵ بەشداری لە چەند پرسەیەک کردو هاوخەمی خۆی بە خانەوادەی کۆچکردووان گەیاند.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket