riklam

لەتیف نێروەیی: قەڵا پۆڵاینەكەی كەركوك بە ئێوە ناڕوخێت

کوردستان 06:16 PM - 2023-12-06
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتارێكیدا كە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە رایدەگەیەنێت: "یەكێتی و جەماوەری كەركوك بەجۆرێك ئاوێتەی یەكتر بوون، كە بوونەتە قەڵایەكی پۆڵاینی هاوبەش بۆ بەرگریكردن و پاراستنی ناسنامەی كوردستانی بوونی شارەكە، ئاوێتەبوونێك كە لە سەخترین دۆخ و دژوارترین قۆناغ دا هەمیشە  جەماوەری شارەكە هێزی بەیەكێتی بەخشیووە، یەكێتیش ئیرادەی بەجەماوەری كەركوك بەخشیووە، هەردووكیشیان هێز و ئیرادەیان لە كەركوك وەرگرتووە". 

راشیدەگەیەنێت: "لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، بە بەردەوامی قەڵا پۆڵاینەكەی كەركوك بە شێوازی جۆراوجۆر و شوێنی جیاجیا بە دژواری تیرباران دەكرێت، تیرهاوێژەكان بە خەیاڵی خۆیان دەتوانن قەڵاكە بڕوخێنن و یەكێتی و جەماوەری كەركوك لە یەكتر داببڕن و بەشێك لە تیرهاوێژەكان بە بەرگێكی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، بۆ بەرژەوەندی بەرتەسكی حزبیی هەوڵی روخاندنی قەڵا پۆڵاینەكەی كەركوك (یەكێتی و جەماوەری شارەكە) دەدەن، بۆ ئەو مەبەستە سیناریۆی سەیر و سەمەرەیان دارشتووە".


ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: "هەموو تیرهاوێژەكان ئامانجێكی هاوبەشیان هەبوو ئەویش رۆخاندنی قەڵاكە بوو، دوواجار نەك نەیانتوانی تاكە بەردێكی قەڵاكە لەق بكەن، بەڵكو ئەوەندە  ماندوو شەكەت بوون كە تیرەكانیان بڕی شورای قەڵای بەهێزی كوردایەتی ناكەن، هۆكاری ئەوەش بۆ سیاسەتی دروست و بەرپرسیارانە و نیشتمانی یەكێتی،  پشوودرێژی و پشت بەستن بە جەماوەر بەستن و دانبەخۆداگرتن و گوێنەدان بەو هەموو ناوزڕاندن و تۆمەتانەی كە رووبەرووی یەكێتی دەكرانەوە، هەر وەك بەهۆی پلانی ستراتیژی ونەگۆڕی  یەكێتی كە بۆ ئێستا و ئایندەی كەركوك دایڕشتووە". 

دەقی وتارەكە لەم لینكەوە بخوێنەرەوە:

بەشەكەتی خەنجەر لە (كا) مەدەن !.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket