riklam

سەرکەوت زەکی: یەکێتی درێغی لەخزمەتکردنی ئێزدییەکان ناکات

کوردستان 10:15 PM - 2023-12-05
سەرکەوت زەکی PUKMEDIA

سەرکەوت زەکی

یەکێتی

سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر, بە ئۆنلاین، بەئامادەبوونی داود جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شنگال و عەلی عومەر جێگری پارێزگاری نەینەوا و حاکم قاسم لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵانی ئێزدی لەئەڵمانیا کۆبۆوە. 

 

لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن لەوتەیەکدا باسی لەگرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بۆ گەلی کورد کرد و رایگەیاند:" هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر چارەنوسسازە، دەمانەوێت بەدەنگەکانمان مافە ڕەواکانمان بگێڕینەوە و ئەو ستەم و زوڵمانەی بەرامبەر بەکوردو ئێزدی و  پێکهاتەکان کۆتای پێبێنین، بەتایبەتی لەکەرکوک، نەینەوا، دیالەو سەڵاحەدین" .

 

دواتر تیشکی خستەسەر ئەو ناحەقی وغەدر و زوڵمانەی بەرامبەر بەئێزدییەکان کرا لەکاتی شەڕی داعشدا، تەئکیدیشکردەوە هەروەک چۆن لەڕابردوودا خەڵکی شنگال و ئێزدییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر گرنگی و تایبەتمەندی خۆیان هەبووە، لای سەرۆک مام جەلال یەکێتی، ئێستاش بەهەمان شێوە لەسەر هەمان ڕێچکەی سەرۆک مام جەلال درێغی ناکات لەپشتیوانیان . راشیگەیاند بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی  ستراتیژ و سیاسەتی یەکێتی خزمەتکردنی هەموو خەڵکی کوردستان وعێراقە، تاهەموو خەڵک بەئاسوودەی و خۆشگوزەرانی بژین، بۆیە پێویستە هەموو پشتیوانی لە لیستەکانی ١٣٤ی اتحاد اهل نینوی، ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکوک هێز وئیرادەمانە، لیستی ١٢٠ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدیالە و کاندیدەکانمان لەسەڵاحەدین و بەغدا بکەین". 

 

داوایکرد بۆ پشتیوانی لەلیستەکان درێغی نەکەن وداوا لەخزم وکەسوکار و هاوڕێکانتان بکەن دەنگەکانیان بەلیستەکانی یەکێتی و هاوپەمانەکانی وکاندیدەکانیان بدەن". 

 

 لای خۆیانەوە هەڤاڵان بەگشتی سەرنج و تێنینی خۆیان خستەڕوو و بەڵێنیاندا درێغی نەکەن لەپشتیوانی لەلیستەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وهاوپەیمانەکانی.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket